ئاب 06, 2024 08:30 Asia/Tehran

سەرپەرەشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی بەبێ گومان کەڵک وەردەگرێ لە مافی ڕەواو سروشتی خۆی بۆ بەرگری لە ئاسایش و سەروەری خاک و دەسەڵاتداری خۆی و بەئامانجی بەرگرتن لە دەستدڕیژکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستی.

عەلی باقری کەنی"سەرپەرەشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەمیانەی پەیوەندیەکی تەلەیفوونی لەگەڵ تانیا فایوون"ی وەزیری دەرەوەی ئیسلۆڤۆنی وێڕای ئاماژە بە درێژەی و پەرەگرتنی دەستدرێکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیست وتیشی هاوکات لەگەڵ تێپەڕێنی زۆرتر لە سێسەد ڕۆژ بەسەر ژینۆسایسی خەڵکی فەلەستین و غەزە لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە، زایۆنیستە شکست خواردوەکان لەبەرامبەر هێزی خۆڕاگری دا، پێشکەوتووترین جبەخانەی خۆیان بۆ قەڵاچۆی ژن و منداڵ و خەڵکی بێ تاوان و شوێنە سڤیل نشینەکان بەکار دەبەن.

سەرپەرەشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێرای پێداگری لەسەر ئەوەی کە زایۆنیستەکان هەروا خەریکی کردەوەی تیرۆریستیشن لە وڵاتانێکی وەک یەمەن و لوبنان و لەم دوایانەش دا لە ئێەران، ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی سەری سوڕماوە لەبێدەنگی لایەنە ئوروپایەکان ومۆڵەت نەدان تەنانەت بە دەرکردنی ڕاگەیاندراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بەرامبەر بەدەستدرێژکاریەکانی ئەو ڕژیمە بۆسەر تاران و یەمەن و لوبنان.

"تانیا فایۆن"ی وەزیری دەرەوەی ئیسلۆڤۆنی"یش وێرای ئاماژە بە مافی کۆماری ئیسلامی لە بەرگری ڕەوا لە خۆی وتی ئیسلۆڤۆنی هەموو پێشێلکاریەکی پێشێلی مافی مرۆڤی ةێودەوڵەتی شەرمەزار دەکاو هیواداریشی کە سەرجەمی لایەنەکان دان بەخۆیان دا بگرن ژیرانە بەئاراستەی دابینی سەقامی ناوچەکە هەنگاو هەڵبگرن.

سەرپەیڤ