پیداگری ئێڕان لە سەر کردەی پراکتیکی وڵاتانی ئیسلامی بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی
سەرپەرەشتی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران لەدیدارو چاوپێکەوتنی وەزیری دەرەوەی سومالیی لەسەر کاروکردەی پراکتیکی وڵاتانی ئیسلامی لە سەر بەربەرەکانێ لەگەڵ جەنایەتەکانی رژێمی زایۆنیستی پیداگرت.
" عەلی باقری " سەرپەرەشتی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە لە دیدارلەگەڵ" ئەحمەد موعەلیم فەقێ" وەزیری دەرەوەی سومالی لە جەددەی عەرەبستان بە ئاماژەدان بە جەنایەتەکانی دەمانگی ڕابردووی دوژمنی زایۆنی وقەڵاچووی خەڵکی بی تاوان وناسەربازی لەگەڵ پیشکەوتەترین چەکەمەنی ئەمریکا وتی: ئەزمون سەلماندویەتی ئیسرائیل نەتەنیا هەڕەشەیەک بۆ گەلی فەلەستین ، بەڵکۆ هەڕەشەیەک بۆ هەموو ئۆمەتی ئیسلامیە ووڵاتانی ئیسلامی دەبێ سیاسەت وکاروکردەی پراکتیکی لە هەمبەر هەڕەشەی ڕژێمی زایۆنیستی ئەنجام بدەن.
سەرپەرەشتی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە بە پیشوازی کردن لە دەستپێشخەری حکۆمەتی سومالی بۆ دابین کردنی بەرایی بۆژانەوەی پێوەندی دوو وڵات جەختی کرد: ئێران ڕای ئەمەیە کەوڵاتانی ئیسلامی دەبی پێوەندی خۆیان لە پێناو بەرژەوەندی هاوبەش وبەربەرەکانێ لەگەڵ دۆژمنانی جیهانی ئیسلام بەهێز بکەن وئێمە هیچ بەرتەسکایەتێکمان بۆ گەشە وپەرەی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی ئافریقایی نیە.
ئەحمەد موعەلیم فەقێ وەزیری دەرەوەی سومالیش لەم دیدارەدا بەڕێزگرتن لە پشتیوانی وداکۆکی ئێران لە سەقام وئاسایشتی سومالی لە بەربەرەکانێ لەگەڵ دیاردەی شومی ترۆریسم وتی: سومالی لە سەروبەندی گەشە وپێوەندی قوڵ لەگەڵ ئێرانە .