سەرۆک کۆماری ئێران: هەڵوێستی دووڕویانەی ئەمریکا بۆتە هۆی ملهوڕی زۆرتری ڕژیمی زایۆنیست
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی هەڵوێستی دووڕویانەی ئەمریکاو چەند وڵاتێکی ڕۆژئاوایی بۆتە هۆی ملهوڕی زۆرتری ڕژیمی زایۆنیست بۆ تیرۆرو دڕنکاری کارەساتبار لە غەزەو وڵاتانی ناوچەکە.
"مەسعود پزشکیان"ی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لەمیانەی پەیوەندیەکی تەلەفوونی لەگەڵ "شارێل میشل"ی سەرۆکی لیژنەی ئوروپا وێڕای پێداگری لەسەرئەوەی کە سەقامی دیسیپلینی چەند جەمسەری لە جیهان و سیاسەت و کاری ئەمریکا بەئاراستەی زەخت و گوشارخستنەسەر چەند وڵاتی وەک کۆماری ئیسلامی و هەوڵ لەپێناو بێبەشکردنیان لە سەرجەم ماف و بەرژەوەندیەکانیان بەئامانجی بەرگری لە سەقامی سیستمی دیسیپلینی نوێی جیهانی، بەیەکێک لە کۆسپەکانی سەرڕێگەی دابینی سەقام و هێمنی لە جیهان زانی.
پزیشکیان هاوکات لە کاردانەوە بە هۆگری ڕاگەیاندنی سەرۆکی لیژنەی ئوروپا بۆ دەسپێکردنەوەی وتووێژەکان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکیش ڕایگەیاند کە متمانەو دابینی بەرژەوەندی هاوبەش، بنەمای ڕێککەوتنەو وتیشی: بێتوو دوو لایەن بەڵینەکانیان بەڕێوە بەرن و متمانە ببێ جگە لە زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەکرێ سەبارەت بە پرس و بابەتگەلی نێوان دوولایەنیش قسە بکرێ.
"شارێل میشل"یش وێرای هیواداری دەربڕین بۆ دەسپێکی ڕێبازی هەڵسوکەوتی کارامەی نێوان یەکیەتی ئوروپاو ئێران لەسەر بنەمای دابینی بەرژەوەندی هاوبەش و چارەسەری کۆسپەکانی بەردەم هەڵسوکەوتی بەربڵاوی تەکنیکی نێوان دوولایەن، پێداگریشی کرد لەسەر هۆگری وڵاتانی ئوروپایی بەئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئێران