ئاب 15, 2024 09:18 Asia/Tehran

باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یه کگرتووه کان کان لە ژنێڤ ، بەناردنی نامەی جیاجیا بۆ کاربەدەستی مافی مرۆڤ ، ناڕەزایەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی دەربڕی بە کاروکردەو سیاسەتە نامرۆڤانەکانی ڕژێمی زایۆنی وبەتایبەت ترۆری ئیسماعیل هەنیە ، ڕێبەری سیاسی فەلەستین .

عەلی بەحرەینی ، باڵوێز ونوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئسیلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ ، بەناردنی سێ نامەی جیاجیا بە فولکر تورک" کۆمیسری باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان، موریس تیدباڵ بینزو، پەیامنیری راپورتێری واوە دادەڤانی یا سەرەڕوویانە وفرانچسکائالبانیز،  راپورتێری تایبەت لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ لە سەرزەوینەکانی فەلەستین ، لەدوازدەی ئۆتی ٢٠٢٤ " بیست ودوی گەلاوێژی هەزاروچوارسەدوسێ، ناڕەزایەتی قوڵی ئێران بە کاروکردەو سیاسەتە نامرۆڤانەکانی رژێمی زایۆنی، دەربڕی . بەحرەینی لە نامەکانی خۆی بە ئاشکرا ڕایگەیاند کە لەڕوانگەی کۆماری ئیسلامی ئێران ، حەماس دامەزراوەیەکی ئازادیخوازە کە بۆ ئازادی وسەربەخۆیی فەلەستین خەبات دەکات ولەم ڕوانگەوە ترۆری ڕێبەرانی ئەم بزوتنەوە خۆڕاگرە بە مەبەستی لەناو بردنی ورەوی خەباتی خەڵکی فەلەستینە ، بۆکۆتایی دان بە داگیرکاری ودەس ڕاگەیشتن بە مافی دیاری کردنی چارەنووس ئەنجام دەبێت. 

ناوبراو وتی:بەپێی مادەی ٢٠١ی کۆنۆانسیۆنی نێودەوڵەتی بۆپێشگیری کردن لە دابین کردنی ماڵیی ترۆریسم، ڕێکخراوەکانی ڕژێمی زایۆنی، دەبێ وەکوو ترۆریست شناسایی بکرین، بە پێی ئەمە، کاروکردەیەک کە لەلایەن ڕژێمی ئیسرائیل لە دژی کەسانی ناسەربازی وناوچە فەلەستینیەکان ئەنجام دەبێت، پیشاندەری ئاشکرای ترۆریسمە .  

سەرپەیڤ