کەنعانی : ئەگەر بۆ مرۆڤایەتی بایەخ دادەنێن، ئێستاکە کاتی هەنگاو هەڵگرتنە و سبەینێ درەنگە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بە دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونیستی بە سەرکردایەتی بنیامین نتانیاهۆ دژی خەڵکی غەززە وتی : بانگەشەکارانی بەرگری لە مافی مڕۆڤ ئەگەر بۆ مڕۆڤایەتی و گیانی مڕۆڤەکان بایە خ دادەنێن ئێستاکە کاتی هەنگاو هەڵگرتنە و سبەینێ درەنگە .
ناسر کەنعانی لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کومەڵایەتی نووسی : نزیکەی هەشت دەیە دوای دادگای نورنبرگ ، مێژوو دووبارە شایەتی دەرکەوتنی هیتلێرێکی دیکەیە .دڕندەکارێک کە ژینوساید کردن و قەڵاچۆ کردنی بێ بەزەییانەی ژنان و منداڵانی بێ دەرەتانی فەلەستینی لە سای بە دەنگە لێکردنی کومەڵگای جیهانی بە توندی و بێ ڕەحمانە درێژەی پێی ئەدات .
ناوبراو وتیشی بانگەشەکارانی داکوکی لە مافی مڕوڤ ئەگەر گیانی مڕوڤەکان بەلاتانەوە بایخی هەیە ئێستا کاتی هەنگاو هەڵگرتنە و سبەینێ درەنگە . کەنعانی جەختی کرد : کۆمەڵگای مرۆڤایەتی زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە پێویستی بە مروڤایەتی و دادخوازی و خوازیاری دادگاییکرانی جەنایەتکارانی زایونیستیە .