ئێران : دامەزراوە نێونەتەوەییەکان ئەرکمەندن بە بەرگرتن لە جەنایەتی زایونیستەکان لە کەرتی ڕۆژئاوایی
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی وڵاتان و دامەزراوە نێونەتەوەییەکان لە ڕوانگەی ئیخلاقی مرویی و یاساییەوە ئەرکمەندن بە بەرگرتن لە درێژەی جەنایەتی جەنگی لە کەرتی ڕۆژئاوایی لە لایەن ڕژیمی زایونیستەوە .
ناسر کەنعانی چافی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کوماری ئیسلامی ئێران لە توڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا نووسی بە پێی هەواڵەکان هێزەکانی ڕژیمی زایونیستی دوای دە ڕوژ دەسدرێژکاری بۆ سەر ئوردوگای جنین و چوار ڕوژ دوای پەلامار بۆ سەر شاری تولکەرم لە کەرتی ڕۆژئاوایی لە ناوچەکانی جنین و تولکەرم پاشەکشەیان کردووە .
کەنعانی چافی وتیشی وێنەکانی کاولکردنی شێتانەی هەموو ژێرخانە شاری و خزمەتگوزاریەکانی کەرتی غەززە و ئێستاش بڕێک لە ناوچە باکووریەکانی کەرتی ڕوژئاوایی بەد تایبەت لە جنین و تولکەرم نیشان ئەدات کە ڕژیمی زایونیستی نائومێد بووە لە سەرکەوتن بە سەر خوڕاگری و نەتەوەی فەلەستین و ئیستراتژی زەوینی سووتاو پێ و شوێن دەگرێت .
سەرچاوە فەلەستینیەکان ڕوژی هەینی ڕایانگەیاند کە سەربازانی ئەرتەشی ڕژیمی زایونی دوای دە ڕوژ دەسدرێژکاری دڕندانە لە شار و ئوردوگای جنین چوونەتە دەر . ڕادیو ئەرتەشی ڕژیمی زایونیستی یش بە پشت ڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە ڕاپوڕتی دا ئوپڕاسیونی سەربازی کۆتایی نەهاتووە و لەوانەیە کە ئەرتەش بەم زوانە بگەڕێتەوە بو جنین و ناوچەکانی دیکەی کەرتی ڕوژئاوایی .