کەنعانی: ئەمریکا دەبێ بەرپرسیارەتیی دەستێدابوون لە جەنایەتی دژ بە فەلەستین، لوبنان و سوریا بگرێتە ئەستۆ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی؛ ئەمریکا دەبێ بەرپرسیارەتیی مافەوانی و نێودەوڵەتیی هاوبەشبوونی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی لە جەنایەتی دژ بە فەلەستین و لوبنان و سوریا بگرێتە ئەستۆ.
"ناسر کەنعانی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە جەنایەت و ئۆپەراسیۆنەکانی کۆمەڵکوژی ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی چەن ڕۆژی ڕابردوودا لە لوبنان، سوریا و فەلەستین پێیداگرت سەرباری هەموو ئەو جەنایەت و دڕندەکارییە بێ وێنەیە، بەردەوامبوونی پاڵپشتیی بێسنووری سیاسی، سەربازی، هەواڵگری و ئاسایشیی حکومەتی ئەمریکا لە ڕژێمی ئیسراییل و بەرگریی لە جەنایەتەکانی ئەمدواییەی ئەم ڕژێمە لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بە درووشمی لادەرانەی بەرگری لە خۆ، بەو مانایەیە کە ئەمریکا دەبێ بەرپرسیارەتیی مافەوانی و نێودەوڵەتیی هاوبەشبوونی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی لە جەنایەتی دژ بە فەلەستین و لوبنان و سوریا بگرێتە ئەستۆ.
حکومەتی ئەمریکا شەوی هەینی لە سەر شەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا کە سەبارەت بە تەقینەوەکانی لوبنان بەڕێوەچوو، دیسان بە ئاشکرا پشتیوانیی خۆی دەربڕی لە تیرۆریزمی ئاشکرا و کۆمەڵکوژیی ڕژێمی زایۆنی.