ئەمریکا، سەرەکیترین لایەنگری تاوانکارییەکانی رژیمی ئیسرائیلە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکا، گرینگترین هاوبەشی جەنایەتە جەنگییەکانی رژیمی ئیسرائیلە لە ژینۆسایدی فەلەستینیەکان و تاوانکارییەکانی دژ بە گەلی لوبنان.
"ناسر کەنعانی" لە پەیامێکی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، نووسی: رژیمی ئاپارتایدی ئیسرائیل هەواڵی وەرگرتنی پاکێجی یارمەتیی تازەی ٨ پۆینت ٧ملیارد دۆلاریی ئەمریکای بۆ پاراستنی باڵادەستیی کوالیتی لەشکریی خۆی لەناوچەدا ڕاگەیاند.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: هاوکات وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاندووە، واشنگتۆن هەرگیز ئیلتیزام و ئەرکمەندبوونی لەمەڕ یارمەتیدانی ئیسرائیل بۆ "بەرەڤانی لە خۆ" ناگۆڕێ.
کەنعانی هەروەها وتی: جێی شەرمەزارییە کە ئەمریکا کۆمەڵکوژکرانی نزیک بە ٤٢ هەزار کەس لە ماوەی یازدە مانگدا لە فەلەستین و پتر لە١٥٠٠کەس لەماوەی چوار رۆژ لە لوبناندا، بە "بەرەڤانی لەخۆ" لەقەڵەم دەدا. وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران ڕاشیگەیاند: گەلانی جیهان گومانیان لەوەدانیە کە ئەریکا، هاوبەشی یەکەمی تاوانە جەنگییەکانی رژیمی ئیسرائیلە لە ژینۆسایدی گەلی فەلەستین و جەنایەتەکانی ڕۆژانی رابردووی دژ بە خەڵکی لوبنان.