نیسان 14, 2025 16:45 Asia/Tehran
  • بانگهێشت کرانی ١٨٠٠ چالاکی میدیایی بۆ ڕاپەڕین لە دژی زایۆنیەکان

 نزیک بە ١٨٠٠ کەس لە چالاکانی فەرهەنگی ومیدیایی ئێرانی پییان داگرت: ئێمە چالاکانی فەرهەنگی ومیدیایی ئێران ،بە چاوانێکی فرمیسکاوی ودڵی ئاورتێبەربوو، هەموو مرۆڤە ئازادەکان بۆ ڕاپەڕین لە دژی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بانگهێشت ئەکەین.

نزیک بە ١٨٠٠ کەس لە چالاکانی فەرهەنگی ومیدیایی ئێرانیی لە نامەیەکدا بۆ هەموو مرۆڤە ئازادیخوازەکانی جیهان جەختیان کرد: لە جیهانێکدا کەوێنەی ڕووت وبێ سەنسوری بەرەکۆژی، بووەتە دێمەنێکی ئاسایی ، ئێمە چالاکانی فەرهەنگی ومیدیایی ئێران ، بە چاوانێکی فرمیسکاوی ودڵی ئاورتێبەربوو ، هەموو مرۆڤە ئازایخوازەکان بە ڕاپەرێن لەدژی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی بانگهێشت ئەکەین . غەززە ئەمڕۆ هێڵی بەرایی مرۆڤایەتیە لە بەرامبەر شەیتان، ئێمە، عاجزانە لە هەموو کەسانێک کە هێشتا ترپەی دڵێکی پاک لە سینگیان هەست پێ ئەکەن ، داوا ئەکەین هەتا وەرن لە تەنیشت یەکتر بۆ غەززەی مەزڵوم کارێک بکەین ، نابێ بی دەنگ دانیشین. ئەمە کەمترین کاری ئێمەیە. لە لایەن کۆمەڵێک لە چالاکانی فەرهەنگی ومیدیایی ئێران

خاکەلێوەی ١٤٠٤

 

 

سەرپەیڤ