پزشکیان : بۆ پشکنینەکان ئامادەین ،زۆربێژی و ملهۆڕی قەبووڵ ناکەین
سەروک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی ئێمە قەبووڵ ناکەین کەسانی دیکە بۆ داهاتوو و چارەنووسی نەتەوەی ئێمە بڕیار بدەن کوماری ئیسلامی ئێران هەمیشە ئامادەی بیستنی قسەی مەنتیقیە ، ئێمە هیچکات زۆربێژی و ملهۆڕی قەبووڵ ناکەین .
مەسعوودی پزشکیان بەرلە نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە دیدارێکدا لەگەڵ موراد نورتلئۆ، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی کۆماری کازاخستان، وێڕای پیرۆزبایی جەژنی قوربانی ئاماژەی بە دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا کرد و وتیشی : بیانوو هێنانەوە سەبارەت بە بەرنامەی ناڤۆکی ئاشتیخوازانەی ئێران لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە ئێمە چەندین جار بە ڕوونی باسمان کردووە و بە کردەوەش نیشانمان داوە کە ئێمە هەرگیز هەوڵمان نەداوە چەکی ئەتۆمی یان چەکی کۆمەڵکوژ بەرهەم بهێنین . پزشکیان وتی: لە کاتێکدا ئێمە ئامادەین بۆ پشکنین، هەر جۆرە بێبەشکردنی نەتەوەکان لە زانست و تەکنەلۆژیا و دەستکەوتە زانستییەکان بە قبوڵنەکراو دەزانین. ناوبراو وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمیشە ئامادەی بیستنی قسەی لوژیکانە و مەنتیقیە ، بەڵام هەرگیز زۆربێژی و مڵهوڕی قبوڵ ناکات. جێگری سەرۆک وەزیرانی کازاخستانیش لەو دیدارەدا هەروەها لە ئیرادەی جیددی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕەهەندە سیاسی، ئابووری و ناوچەییەکان قسەی کرد و هیوای خواست کە لە ڕێگەی هاوکاریی هاوبەشەوە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات بچێتە قۆناغێکی نوێی گەشەکردن و بووژاندنەوە . بەپێی هەواڵێکی دیکە، ئەمڕۆ لە میانەی دیداری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و وەزیری دەرەوەی کازاخستان لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران، یاداشتێکی لێکتێگەیشتن سەبارەت بە هاوکارییەکانی ئێران و کازاخستان واژۆ کرا.