ڕاگەیاندنی سپای پاسداران بە بۆنەی شەهیدبوونی سەرلەشکر «حسێن سەلامی» و کۆمەڵێک لە ئەندامانی دیکەی
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕاگەیاندنێکدا بە بۆنەی شەهید بوونی مەزڵومانەی سەرداری سەربەرزی ئیسلام سەرلەشکری پاسدار «حسێن سەلامی» جەختی کردووە: بێ گومان سەرلەشکر سەلامی یەکێک لە فەرماندە دیارەکانی شۆڕشی ئیسلامی و پیاوێکی گۆڕەپانەکانی جیھادی زانستی، ڕۆشنبیری، ئەمنی و سەربازیی بوو کە بە ورەیەکی نیازپاکانەو حەکیمانەو ویلایەتمەدارانەوە لە هەموو گۆڕەپانەکاندا لە ڕیزی یەکەمی بەرگری کردن لە ئارمانجەکانی شۆڕش و نەتەوەی ئێران بوو.
لە ڕاگەیاندنەکەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی شەهیدبوونی مەزڵومانەی سەرداری سەربەرزی ئیسلام سەرلەشکری پاسدار «حسێن سەلامی» فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و کۆمەڵێک لە ئەندامانی دیکەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دا ھاتووە:
بسم الله الرحمن الرحیم
مِنَ الْمُؤْمِنِینَ رِجالٌ صَدَقُوا ما عاهَدُوا اللّهَ عَلَیْهِ فَمِنْهُمْ مَنْ قَضی نَحْبَهُ وَ مِنْهُمْ مَنْ یَنْتَظِرُ وَ ما بَدَّلُوا تَبْدِیلاً
بە دڵێکی پڕلە خەم و پەژارەوە ، شەهیدبوونی فەرماندەی دڵسۆز و نەبەز، سەرداری سەرلەشکری پاسدار«حسێن سەلامی» فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و ژمارێک لەپاسەوانان و هاوکارانی کە لە هێرشی تاوانکارانەو تیرۆریستیی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی ڕژێمی منداڵکوژی زایونی بۆ سەر بنکەی سەرکردایەتیی سپاو لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکی ھەستیاری پاسەوانی کردن لە ئاسایشتی نەتەوەو وڵات گەییشتنە پلەی بەرزی شەھادەت، لە حەزرەتی ئیمامی مەھدی «عج»، ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و سەرکردەی ھێژای تێکڕای ھێزە چەکدارەکان ئیمام خامنەیی ئازیز«مدظلەالعالی» و بنەماڵەی مەزن و پشوودرێژی ئەم سەردارە سەربەرزەو شەھیدانی دیکە، ھاومەتەرێزە ئەمەگدارەکانی لە سپاو بەسیج و تاک بە تاکی نەتەوەی بەشەرەفی ئێران سەرەخۆشی و پیرۆزبایی دەکەین.
بێ گومان سەرلەشکر سەلامی یەکێک لە فەرماندە دیارەکانی شۆڕشی ئیسلامی و پیاوێکی گۆڕەپانەکانی جیھادی زانستی، ڕۆشنبیری، ئەمنی و سەربازیی بوو کە بە ورەیەکی نیازپاکانەو حەکیمانەو ویلایەتمەدارانەوە لە هەموو گۆڕەپانەکاندا لە ڕیزی یەکەمی بەرگری کردن لە ئارمانجەکانی شۆڕش و نەتەوەی ئێران بوو.سەرباری ئەم تاوانە دڕندانەیە، وێڕای جەختکردنەوە لەسەر پاراستنی ھێمنایەتیی گشتی، نەتەوەی بەشەرەف و شۆڕشگێڕی ئێرانی ئیسلامی،دڵنیا دەکەینەوە فەرماندەرانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی،بەوپەڕی دەسەڵات و لە سەر ھەست بوونەوە، شان بە شانی هێزە چەکدارەکانی دیکە و خەباتکارانی دڵسۆزی ئوممەتی ئیسلامی، ئامادەی وەڵامدانەوەی لێبڕاوانەو قورسی ئەو دەست درێژکارییەی دوژمنی زایونین.
ڕێوشوێنی پێویست بۆ پێشگرتن بە تاوانکاری و ڕووداوی لەم چەشنە لە مێژە دیاری کراوەو لە ساتەکانی داھاتوودا نەتەوەی پاڵەوان و تێگەییشتووی ئێرانی ئازیز لە ھەواڵ و دەنگوباسی وردەکارییەکانی ئەو ھێرشە تێکدەرانەیەی دوژمن و ھەنگاوی پەژیوانکەرەوەی بەرامبەر ئاگادار دەکرێتەوە.