پەیامی سەرۆک کۆماری ئێران بە بۆنەی ڕۆژی پەیامنێرەوە
ئاب 08, 2025 22:29 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی ڕۆژی پەیامنێر وتی: پەیامنێر فەرماندەری بەرەی پێشەوە بەرگری لە حەق و راستییە.
مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران وتی: نیشتمانی ئێمە ئەمڕۆ زیاتر لە هەر کاتی دیکە پێویستی بە "ڕاشکاواییەکی ڕاستبێژانە"، "خۆڕاگرییەکی سەربەرزانە" و "بەرگرییەکی بەبڕشتانە"ـیە. ناوبراو وتیشی: بەرگریی لە ئێران تەنیا لە مەیدانی جەنگدا نییە؛ هەندێ جار لە دێڕ یان سەردێڕێکی درووستدایە، لە راپۆرتێکی ورد و درووست، یان لە ڕاوەستان بەرامبەر بە بەلاڕێدابردنی راستی و پێشگری بە بێهیواکردنی خەڵکیش مانا دەکرێتەوە.
پزشکیان وتیشی: وەکوو سەرۆک کۆمار، بە شانزییەوە ڕۆژی پەیامنێر لە هەموو خەباتکارانی مەیدانی هەواڵ، راپۆرت، شرۆڤە و گێڕانەوە پیرۆزبایی دەکەم.