-
ئێران خوازیاری هەڵوەشانی خێرای بایکۆتە سەپێندراوەکانی سەر کووبا بوو
تشرینی یهکهم 29, 2025 11:10نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: بایکۆت و گەمارۆی سەپێندراو بەسەر کووبادا دەبێ خێراو بێ هیچ شەرت و مەرجێک هەڵوەشێندرێ.
-
بەقایی: ڕژێمی زایۆنی شەڕی ڕەها و شەیتانی ڕاستینەیە
تشرینی یهکهم 29, 2025 06:20وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە هەرکات دانوستان دابینکەری بەرژەوەندیی و مافی گەلی ئێران بێ، لە بەکارهێنانی ئامرازی دیپلۆماسی هیچ گومانێکمان نابێ، ڕژێمی زایۆنی بە شەڕی ڕەها و شەیتانی راستینە لە ناوچەکە و هەموو جیهان لە قەڵەمدا.
-
بەقایی : ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕووداوەکانی ئەم دواییانەدا هەنگاوی پێویستی هەڵنەگرتووە
تشرینی یهکهم 27, 2025 15:31وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەدا کردەوەی شیاوی نەبووە و هەنگاوی پێویستی هەڵنەگرتووە، وتی: ئەنجومەنی ئاسایش وەک گرینگترین دامەزراوەی بەرپرسی پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێونەتەوەیی لە جێ بە جێ کرانی ئەرکەکانی خۆی کەمتەرخەم بووە و ئەو بابەتە کاریگەری نەرێنی داناوە لەسەر کردەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان .
-
کاردانەوەکان بە ئازاد کرانی شارومەندی ئێرانی لە فەڕانسە
تشرینی یهکهم 27, 2025 06:28ڕاپۆرتێک ببینن لە ئازادکرانی " مەهدیە ئەسفەندیاری " شارومەندی ٣٠ ساڵانی ئێرانی کە بەهۆی پشتیوانی کردن لە فەلەستین زیندانی بووە ودوای تەحموڵ کردنی نزیک بە هەشت مانگ زیندان لە بەندیخانەی فەڕانسە بە شێوەی مەرجدار ئازاد کرا.
-
بەقایی : سزانەدانی لاگران و پاساودەرانی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەبێ کۆتایی پێی بێت
تشرینی یهکهم 25, 2025 15:56وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جەختی کرد: بێ سزا مانەوەی لایەنگران و پاساودەرانی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەبێ کۆتایی پێ بێ.
-
عەراقچی : کەمتر لە سەتا پەنجای بارستای وڵاتانی دراوسێمان بەکار هێناوە
تشرینی یهکهم 23, 2025 17:39وەزیری دەرەوەی ئێران وتی : ئێران کەمتر لە سەتی پەنجای بارستای وڵاتانی دراوسێ بەکار دێنێ .
-
پێداگریی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەسەر جێبەجێکرانی بەتەواوەتیی ڕێککەوتننامەی ئاسایشی لەگەڵ عێراق
تشرینی یهکهم 22, 2025 13:19سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەدیدار لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراقدا جەختی کرد لەسەر پێویستیی جێبەجێکرانی بەتەواوەتیی ڕێککەوتننامەی ئاسایشیی نێوان دوو وڵات، بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییە سەربازی و سیاسییەکان بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی زیاتری ناوچەکە.
-
قاسم ئەعرەجی: ئاسایشی ئێران ئاسایشی عێراقە
تشرینی یهکهم 22, 2025 05:55راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کە ڕۆژی رابردوو لە سەرووی شاندێکی باڵاوە سەردانی تارانی کردووە لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئێرانی دیدار و وتووێژی کرد.
-
ڕێبەری شۆڕش : چ پەیوەندییەکی بە ئەمریکاوە هەیە ئێران پیشەسازی ئەتۆمی هەبێت یان نا
تشرینی یهکهم 20, 2025 18:43ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیداری سەدان پاڵەوانی لقە جۆربەجۆرەکانی وەرزشی و خاوەن میدالیای ئۆڵۆمپیادی زانستی جیهان، ئەم پاڵەوانانەی بە هێمای گەشەو دەرکەوتنی دەسەڵاتی نەتەوەیی وەسف کرد.
-
کرانەوەی ناوەندی تیشکی ئەتۆمی بۆ دەستەبەرکردنی تەندروستیی خۆراک
تشرینی یهکهم 19, 2025 16:51سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران باسی کەوتنەگەڕی هەشتەمین ناوەندی تیشکی ئەتۆمی ئێرانی کرد و وتی کە ئەم تەکنەلۆژیایە هەنگاوێکی گرنگ دێتە ئەژمار لە پێناو بەرزکردنەوەی کوالیتیی بەروبوومی کشتوکاڵی و هەروەها دابینکردنی ئاسایشی خۆراک.