نیسان 18, 2023 10:28 Asia/Tehran
  • ئێران هەنگوین هەناردەی ٢٢ وڵاتی جیھان دەکات

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی فائۆ، ئێران لە پلەی سێیەمی جیهاندایە لە مەڕ بەرهەمهێنانی هەنگوین و هەنگوینەکەشی هەناردەی ٢٢ وڵاتی جیھان دەکرێت.

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان «فائۆ»، ئێران پلەی سێیەمی لە بەرهەمهێنانی هەنگوین لە نێوان وڵاتانی جیهاندا هەیە و بە هۆی سەرچاوە سروشتییەکانی و ڕووەکی جۆراوجۆرەوە باشترین جۆری ھەنگوین بەرهەم دێنێ.

«ئەرسلان قاسمی» سەرۆکی کۆمیسیۆنی کشتوکاڵی ژووری ھەرەوەزیی ئێرانیش باسی هەناردەی هەنگوینی ئێران بۆ ٢٢ وڵاتی جیهانی کردووە بە بەهای ٥.٦ ملیۆن دۆلار کە وڵاتانی  چین، بەحرەین، کوێت، قەتەر، عومان، ئەڵمانیا، ئینگلتەرا ، کەنەدا، ئوسترالیا، ئەندۆنێزیا، مالیزیا، عێراق،  لوبنان و هۆنگ کۆنگ  لە گرنگترین ئامانجەکانی هەناردەکردنی هەنگوینی ئێران بوونە.

ڕێکخراوی «فائۆ» ڕایگەیاندووە کە بەرهەمی هەنگوینی ئێران وایکردووە ئەم وڵاتە لە ڕیزبەندی بەرهەمهێنانی جیهانیدا پلەی بەرزتر بێت لە وڵاتانی دیکە و دوای چین و تورکیا.

ئەم ڕێکخراوەیە ڕایگەیاندووە کە بەرهەمی هەنگوینی ئێران لە ساڵی ٢٠٢١، ھەشتا هەزار تۆن و لە ساڵی ٢٠٢٢دا حەفتاوحەوت هەزار تۆن دەبێت.

بارستایی بەرھەمھێنانی ھەنگوین لەم وڵاتە بەھۆی فرەچەشنیی ڕووەک و سامانی سروشتی زۆر سەرێیە، ژمارەی جۆرەکانی ڕووەک لە ئێران سێ ئەوەندەی کیشوەری ئەورووپایە.

سەرپەیڤ