جومگە و جۆرەکانی لە لەشی مرۆڤدا
ئەو شوێنەی کە تێیدا دوو ئێسک بەیەک دەگەن ناو دەبرێت بە جومگە. لە لەشی مرۆڤدا سێ جۆری سەرەکی لە جومگە هەیە، کە بریتین لە: نەبزێو و جوڵە سنوردار و بزێو.
جومگە نەبزێوەکان
جومگە نەبزێوەکان ڕێگە بە جووڵە نادەن، کە لە کەللـەی سەردا هەن، کە ئێسکە پەڕەکان بە توندی بەیەکەوە دەبەستنەوە و ڕێگە بە جووڵەیان نادەن.
جومگە جووڵە سنووردارەکان
جومگە جووڵە سنوردارەکان ڕێگە بە جووڵەیەکی سنوردار دەدەن، بۆ نموونە جومگەی جووڵەی سنوردار، ئێسکەکانی بڕبڕەی پشت لە شوێنی خۆیاندا جێگیر دەکەن، ڕێگە بە چەمانەوە و سوڕانەوەی لەش دەدەن. نێوان بڕبڕەکانی پشت بە خەپلەی کڕکڕاگە شانە لێک جیا دەکرێنەوە، جومگەی جووڵە سنوردار لە جەمسەری پەراسووەکانی قەفەزەی سنگیشدا هەن کە دەزووی کڕکڕاگەییە درێژەکانی دە جووتەکەی سەرەوەی پەراسووەکان بە کۆڵەوە دەبەستن.
جومگە بزێوەکان
هەموو جومگەکانی دیکەی لەش بریتین لە جومگەی بزێو. ئەم جومگانەش وا لە لەش دەکەن کە بڕێکی زۆر لە جووڵە ئەنجام بدات. جۆرەکانی جومگەی بزێو ئەم جومگانەن:
- جومگەی ڕێزەیی،
- گۆیی،
- تەوەرەیی،
- زینی،
- خلیسک.
نموونە بۆ جوومگەی ڕێزەیی جومگەی ئانیشکە کە ڕێگە بە باسک دەدات بۆ سەرەوە و خوارەوە بە شێوەی ڕێزەی دەرگا بجووڵێت. نموونەش بۆ جومگەی گۆیی جومگەی شانە کە دەتوانێـ باڵت بۆ سەرەوە و خوارە و پشتەوە بە سوڕێکی تەواو بسوڕێنێتەوە. وە جومگەی تەوەرەش جومگەی نێوان هەردوو بڕبڕەی سەرەوەی بڕبڕەی پشتن کە ڕێگە بە سووڕانەوەی سەرت دەدات لە لایەکەوە بۆ لایەکی دیکە، و لەرزاندنی سەر بە ئاڕاستەی سەرەوە بۆ نەخێر و خوارەوە بۆ بەڵێ. نموونە بۆ جومگەی زینی ئەو جومگەیە کە لە بنکەی هەر پەنجە گەورەیەکدا هەیە، ڕێگەت پێ دەدات پەنجە گەورە بجوڵێنێت و یارمەتیت دەدات بۆ گرتنی شتەکان بە دەستت. وە نمونەش بۆ جومگەی خلیسک، ئەو جومگانەن کە لە نێوان ئێسکە بچوکەکانی پێیەکانت دا هەن کە ڕێگە بە ئێسکەکان دەدەن بەسەر یەکدا بخلیسکێن.
پێکهاتەی جومگە
زۆرجار جومگەکان وەک جومگەی ئەژنۆ دووچاری بڕێکی زۆر لە پەستان و ئەرک دەبێتەوە. بەڵام پێکهاتەکەی لەگەڵ ئەوەدا دەگونجێت.
وەک هەموو جومگە بزێوەکان کڕکڕاگە ئەو بەشانەی ئێسک دادەپۆشێت کە لێک دەخشێن، وە ڕووی ئێسکەکان لە لێکخشاندن دەپارێزێت. هەروەها شریتی بەستەرە شانەی بەتینیش ئێسکەکانی جومگە دەگرن، کە ناو دەبرێن بە بەستەرەکان. بۆ ئەوەی لە شوێنەکانیاندا جێگیریان بکەن. ڕووی جومگەکان دووچاری زۆر پەستان دەبنەوە بە شانەیەک داپۆشراون شلەیەکی لینجی خلیسکێنەر دەردەدات جەمسەرەکانی ئێسک لە لێکخشاندن دەپارێزێت ناو دەبرێت بە شلەی جومگەیی. ڕەنگە ئەو زیانانەی کە بە ئەژنۆ دەگات ببنە هۆی هەڵاوسانی ئەو ناوچەیەی کە شلەی جومگەیی تێدایە.
هەر تێکچوونێک تووشی جومگە ببێت، دەبێتە هۆی هەڵاوسانی و هەستکردن بە ئازار کە ناو دەبرێت بە هەوکردنی جومگە، دوو جۆر لە هەوکردنی جومگەیی هەن:
هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی: کاتێک دەردەکەوێت کە بەرگرییە کۆئەندام دەست دەکات بە پەلاماردانی شانەکانی لەش و جومگەکانیش هەو دەکەن و هەڵدەئاوسێن و ڕەق دەبن و تێک دەچن.
هەوکردنی جومگەیی ئێسک: ئەویش نەخۆشییەکی جومگەییە؛ کڕکڕاگەی دادەخورێت و تەنکتر و زبرتر دەبێـت. لە ئەنجامی ئەمەدا ڕووی ئێسکەکان لێک دەخشێن و دەبێتە هۆی هەراسانبوونێکی تووند.