ڕێککه‌وتنی تورکیا و ئسڕائیل له‌سه‌ر حه‌ماس
ڕۆژنامه‌یه‌کی ئیسڕائیلی له ڕێککه‌وتنی تورکیا و ڕژیمی زایۆنی سه‌باره‌ت به حه‌ماس هه‌واڵی دا.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕۆژنامه‌ی زایۆنی هائارتێز به‌ر له‌وه‌ی ڕێککه‌وتنی نێوان تورکیا و ئیسڕائیل که بڕیار وایه ڕۆژی یه‌کشه‌مه واژۆ بکرێت، چەند خاڵێکی ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ی بڵاو کرده‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، یووسی کۆهن، سه‌رۆکی موساد و هاکان فیدان، سه‌رۆکی ڕێکخراوی هه‌واڵگریی تورکیا ۱۰ ڕۆژ پێش ئێستا سه‌باره‌ت به حه‌ماس ڕێککه‌وتنێکیان واژۆ کردووه.
به پێی ئه‌م ڕێککه‌وتنه تورکیا نووسینگه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ی بۆ ئه‌نجامی کاری دیپلۆماتیک کردووه‌ته‌وه، به‌ڵام بڕیاری داوه تاکوو نه‌هێڵێت حه‌ماس کاری سه‌ربازی له دژی ئیسڕائیل ئه‌نجام بدات.
له به‌رنابه‌ر ئه‌مه‌دا ئیسڕائیل مۆڵه‌ت ده‌دات تاکوو تورکیا له غه‌زه نه‌خۆشخانه و ئێزگه‌ی کاره‌با و ژێرخانی ئاوی شیرین چێ بکات.
له‌م ڕاپۆرته‌دا جه‌خت کراوه که تورکیا له مه‌رجی شکاندنی گه‌ماڕۆی غه‌زه له لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه، تورکیا پێشتر ڕایگه‌یاند بوو که ته‌نیا به‌و مه‌رجه په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل ئاسایی ده‌کاته‌وه که گه‌ماڕۆی ده‌ور غه‌زه بشکێت.