تشرینی یه‌که‌م 18, 2025 18:30 Asia/Tehran
  • قەڵاچۆی خێزانێکی ١١ کەسیی لە غەززە لەلایەن ڕژێمی  زایۆنییەوە سەرەڕای ئاگربەست

ڕژێمی زایۆنیستی بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی زەیتون لە غەززە، ١١ کەسی لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا کۆمەڵکوژ کرد کە هەموویان ئەندامی یەک بنەماڵە بوون.

مەحمود بەسەل، وتەبێژی  ئیدارەی  بەرگریی شارستانی غەززە ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلەکە 11 ئەندامی بنەماڵەی ئەبو شەعبان بریتی لە؛ 7 منداڵ و دوو ژنی تێدابووە  کە سوپای  زایونی سەرەڕای ڕێککەوتنی ئاگربەست لە گەڕەکی زەیتون لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە کردوویەتییە ئامانج. بەسەل  دەشڵێت: ئەم ڕووداوە دەریخست کە داگیرکەران تا ئێستاش تینووی خوێنڕشتنن و پێداگرن لەسەر ئەنجامدانی تاوان بەرامبەر بە هاوڵاتیانی مەدەنی بێتاوان. لە هەمان کاتدا وتەبێژی  ئانڕوا  بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ڕژێمی  زایونی  کارشکێنی دەکات  لە هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناو کەرتی غەززە، وتی کە ئەو یارمەتییانەی کە دەچنە ناو کەرتی غەززە یەک لە سێی  پێداویستییە ڕاستەقینەکانی دانیشتوانی ئەم ناوچەیەن. عەدنان ئەبو حەسەنە، وتەبێژی  ئانڕوا  ڕایگەیاند، ڕژێمی  زایونیستی  ڕێگە بە ئاژانس نادات بچێتە ناو کەرتی غەززە. ناوبراو وتی کە ڕێگریی ڕژێمی زایۆنیستی لەبەردەم هاتنی یارمەتییەکان بۆ کەرتی غەززە  بەلەونێک باج وەرگرتن  لە خەڵکی شەڕلێدراوی غەززە بەئەژمار دێ. لە هەمان کاتدا چاودێرانی مافی مرۆڤ و شارەزایانی بواری پزیشکی، پاش لێکۆڵینەوە لەسەر تەرمی ١٢٠ شەهیدی فەلەستینی کە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە ڕادەستی غەززە کرابوون، ڕایانگەیاند کە ئاسەواری ئاشکرای ئەشکەنجەدان و بڕینەوەی ئەندامانی جەستەی ئەو شەهیدانە بەرچاو دەکەوێ و پێدەچێت چەکدارانی زایۆنی ئەندامەکانی جەستەی ئەو شەهیدانەیان دزیبێت و لە بازاڕی ڕەشدا فرۆشتبێتیان. پێشتریش هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە کە چەکدارانی زایۆنی، لە درێژەدان بە تاڵانکردنی خەڵکی غەززە، کەر و گوێ درێژەکان دەدزن کە وەک ئامرازی بارهەڵگر  بەکاردەهێنرێن و لە بەرامبەر گواستنەوەی ئەو ئاژەڵانە بۆ وڵاتانی ئەوروپا پارە وەر دەگرن .

سەرپەیڤ