کانونی دوھەم 12, 2017 13:00 Asia/Tehran
  • خەڵاتی مافی مرۆڤی ئۆسترالیا گەیشتە ئاسلی ئەردۆغان ڕۆژنامەوانی کورد

خەڵاتی بەنرخی مافی مرۆڤی برۆنۆ کرایسکۆی ئۆسترالیا گەیشتە ڕۆژنامەوانی کوردی تورکیا ئاسلی ئەردۆغان.

بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی جومهورییەت، ئۆسترالیا خەڵاتی برۆنۆ کرایسکۆی ئاراستەی ئاسلی ئەردۆغان لە نووسەرانی ڕۆژنامەی داخراوی کوردی زمانی ئوزگور گوندم لە تورکیا کرد.

ئاسلی ئەردۆغان ڕۆژنامەوانی کوردی ڕۆژنامەی ئوزگور گوندم کە ماوەیەک لەمەوبەر لە تورکیا زیندانی کرابوو و پاشانیش بە مەرجی دەرەوە نەچوون لە وڵات ئازاد کرابوو، خەڵاتی مافی مرۆڤی برۆنۆ کرایسکۆی ساڵی ٢٠١٦ی وەرگرت.
لە بەیاننامەکەی ئەو بنکەیەدا هاتووە هۆکاری ئاراستە کردنی خەڵاتەکە بە ئاسلی ئەردۆغان تێکۆشانی بێوچانی نێونەتەوەیی لە بواری مافی مرۆڤدا بووە کە بە زۆرینەی دەنگی لێژنەی چاوەدێری ئاراستەی کراوە. هەروەها ئاماژەش بەوە کراوە ئاسلی ئەردۆغان بەهۆی پێوشوێنگری نادادوەرییە ئەنجام دراوەکان و نووسین لەوبارەوە شیاوی وەرگرتنی ئەو خەڵاتە بووە. ئەو خەڵاتە وەکوو هێمایەک بەرانبەر پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە دەێت.

شیاوی ئاماژەیە خەڵاتی برۆنۆ کرایسکۆ کە لە ساڵی ١٩٧٩وە و هەموو ساڵێک دەدرێتە کەسایەتییەکی بەرجستەی جیهانی، یەکێک لە بەنرخترین خەڵاتەکانی بواری مافی مرۆڤ بەهەژمار دێت و لە ڕابردووشدا ئاراستەی هەندێک کەسایەتی وەکوو کووفی عەنان سکرتێری گشتیی پێشووی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها لەیلا زانا سیاسەتوانی کوردی وڵاتی تورکیا کراوە.