دوخی ئیستای تورکیا له ساڵوهگهڕی کودتای سالی ڕابردوو
دۆخی نائاسایی لە تورکیا بیستی ژولایی سالی ڕابردوو پێنج ڕۆژ پاش کودەتای بێ ئاکامی ئەم وڵاتە دەست پێ بوو و لەو کاتەوە تا ئێستا چەندین جار نوێ کراوەتەوە.
وێرای هەموو ڕەخنە و ناڕەزایەتی دەربڕینەکان بەرامبەر بەو دۆخی نائاساییەی لە تورکیادا بەڕێوە دەچێ، پارتی داد و گەشەپێدان کە زۆرینەی پەرلەمانی لە دەستدایە بە هاسانی توانی ماوەی ئەم دۆخە بۆ سێ مانگی دیکەیش نوێ بکاتەوە.
دەوڵەتی تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکات ؛ گولەن کودەتای بێ ئاکامی ١٥ ژولایی وەڕێخستووە. بەڵام گولەن ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە. محەممەد فەتحوڵڵا گوڵەن ، ڕۆحانی نەیاری تورکیا لە هەرئێستاکە لە ئەمریکا دا نێشتەجیی یە وتی کە واشنتۆن هیچکات ناوبراو ڕادەستی دەوڵەتی تورکیا ناکات.
دەولەتی " ڕەجەب تەیب ئەردۆغان " لە کاتی کۆدەتاوه هەتا ئێستاکە فرەتر لە سەدو سیی هەزار کەسی زیندانی کردووەو لە کار دەرکردووە.
هەر لەم ئاراستەیەدا سەرۆک وەزیرانی تورکیا داوای لە ڕێبەری پارتی کۆماری خوازی گەلی ئەم وڵاتە کرد که لە جەماوەری تورکیا داوای لێبوردن بکات.
کەماڵ قلیچدار ئوغلو ڕێبەری پارتی کۆماری خوازی گەلی تورکیا لە وتەگەلێک دا ڕایگەیاند کە کودەتاکەی ساڵی ڕابردوو کودەتایەکی خۆکردو کۆنترۆڵ کراو بووە. دوابەدوای ئەم ڕادەبڕینە پارتی دەستەڵاتداری دادوگەشە قلیچدار ئوغڵو و پارتەکەی بە پشتیوانی کردن لە تیرۆریستان تۆمەتبار کرد.گیرانی نەیارانی دەوڵەتی ئەردوغان لە تورکیا بە تۆمەتی دەستێدابوونی لە کودەتا یان لە پێوەندیدا بوون لەگەڵ کۆمەڵی گولەن بووە بە مەسەلەیەکی زۆر ئاسایی و باو لەم وڵاتەدا.
لێبوردنی نێودەوڵەتیش لە بەیاننامەیەکدا پێی داگرت: عەداڵەت و ڕاستی لە تورکیا بووە بە دوو بابەتی تەواو نامۆ و نادیار. هێزه ئهمنییهکانی تورکیا له درێژهی دهستگیر کردنی بهربڵاوی خهڵک لهم وڵاته ۱۱۵ کهسی دیکهیان قۆڵبەست کرد.