حوزه‌یران 16, 2019 13:59 Asia/Tehran
  • وشداری ئەڵمان بە تورکیا سەبارەت بە کڕینی سیستەمی مووشکیی S_400 لە ڕووسیا

وتەبێژی دەوڵەتی ئەڵمان وشداری دا بە تورکیا لە حاند دواهاتەکانی کڕینی سیستەمی مووشکیی S_400 لە ڕووسیا.

بە پێی ڕاپۆرتی دۆیچێڤێلەی ئەڵمان؛ "ئولریش دێمێر" وتەبێژی دەوڵەتی ئەڵمان رایگەیاند; دەوڵەتی تورکیا دەبێ لە چوارچێوی یەکیتیی ئەمبەر و ئەوبەری ئۆقیانووسی ئەتڵەس و ستراتژیی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور (ناتۆ) پێداچوونەوە بکات بە سەر بڕیاری کڕینی سیستەمی مووشکیی S_400 لە ڕووسیا و سەقامگیر کردنی لە خاکی تورکیا.

بە قسەی وتەبێژی دەوڵەتی ئەڵمان، ئەو بڕیارە بە سوودی تورکیا و ناتۆ نییە.

وتەبێژی دەوڵەتی ئەڵمان وتیشی: کڕینی ئەم سیستەمی مووشەکییەی ڕووسیا و سەقامگیر کردنی لە خاکی تورکیا بووە بە یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی کێشە و ناکۆکیی لە نێو ئەندامانی ناتۆدا.

پێشتر "ڕەجەب تەیب ئەردوغان"ی سەرۆک کۆماری تورکیا وێرای هەڕەشە و گوڕەشەکانی دەوڵەتی ئەمریکا ڕایگەیاند؛ تورکیا سیستەمی مووشکیی S_400 ی کڕیوە و ئەو گڕیبەستە هەڵناوەشێتەوە.

ئەردوغان وتیشی کە بەم زوانەی ئەم سیستەمی بەرگریی مووشەکیی ڕووسیە لە خاکی تورکیا سەقامگیر دەبێت.

 

سەرپەیڤ