تەنیا بۆ خەباتی دژی تیرۆریستان لە سووریاداین
وەزیری بەرەڤانیی تورکیا بانگەشەی کرد کە ئامانج لە ئامادە بوونی سەربازییانەی ئانکارا لە سووریا تەنیا خەباتی دژی تیرۆریستانەو پێشی داگرت کە، ئانکارا لەسەر پشتگریی خۆی لە دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانی لە لیبی دا بەردەوام دەبێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی «ئاناتۆلی»، «خلوسی ئاکار» وەزیری بەرەڤانیی تورکیا ڕۆژی سێ شەممە لە لێدوانێکدا بانگەشەی کرد کە، ئامانجی سەرەکیی ئانکارا لە ئامادە بوونی سەربازییانەی لە سووریا خەباتی بەربڵاوی دژی تیرۆریستانە.
وەزیری بەرەڤانیی تورکیا وتیشی: ئانکارا دوژمنی ھیچ کەمینەیەکی ئایینی لە سووریادا نییە و بەس ھەوڵی خەباتی دژی تیرۆریزمی ناوچەیی دەدات.
خلوسی ئاکار جەختی لەوەش کردەوە کە، ئانکارا لەسەر پشتگریی خۆی لە دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانی لە لیبی دا بەردەوام دەبێت.
پێداگرتنی تورکیا لە سەر پشتگری کردن لە دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانی لە بەرامبەر سوپاکەی ژێر فەرمانی «حەفتەر» لە کاتێکدایە کە پشتگریی سەربازیی تورکیا لە لیبی بووەتە ھۆی ڕەخنەی زۆری وڵاتان و ڕێکخراوەی نەتەوەکانیش.