ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی رژێمی زایۆنی بۆ تورکیا
میدیاکان باسیان لەوە کرد کە ڕەنگە بە هۆی ناسەقامگیری سیاسیی ڕژێمی زایۆنی، سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بۆ تورکیا هەڵبوەشێتەوە.
یائیر لاپید وهزیری دهرهوهی ئیسرائیل دوای چەواشەکاریی زایۆنیەکان لە دژی ئێران ، بڕیار بوو سهفهری تورکیا بکات.
بەڵام میدیاکان ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکە ڕەت ناکەنەوە.
ئاژانسی فارس نیوز لە زاری میدیاکانی ناوچە داگیرکراوەکانەوە لەوان کان نیوز بڵاویکردەوە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە سەردانەکەی لاپید بۆ تورکیا لە دوای ڕووداوە سیاسییەکانی ئیسرائیل هەڵدەوەشێتەوە.
شەوی رابردوو نەفتالی بینێت و یائیر لاپید، سەرۆک وەزیر و وەزیری دەرەوەی دەورەیی رێککەوتن لەسەرهەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کنێست و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت و ئەم پرسە وەک ھۆکاری سەرەکیی ھەڵوەشاندنەوەی گەشتەکەی تورکیا راگێندراوە .
ڕژێمی زایۆنی بە بانگەشەکردنی پەلاماری سەر ئیسرائیلییەکان لە تورکیا، زایۆنیستەکان لە گەشتکردن بۆ تورکیا ئاگادار دەکاتەوە.