چەک کرانی لەشکریانی زایۆنی لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی تورکیا
دەستەیەک لە لەشکریانی ڕژێمی زایۆنی کە بۆ پاراستنی فریاگوزارانی زایۆنی چوونەتە تورکیا، لە لایەن تورکیاوە چەک کران.
ڕۆژنامەی زایۆنیستیی یەدیعوت ئەحارانۆت ڕۆژی هەینی لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: دەستەڵاتدارانی تورکیا ئەو لەشکریانەی زایۆنییان چەک کردن کە ئەرکی پاراستنی تیمە فریاگوزارەکەی ئەم ڕژێمەیان لە ئەستۆ بوو کە بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوانی بوومەلەرزەی تورکیا ڕەوانەی ئەو وڵاتە کراون.
به پێی ئه م ڕاپۆرته ، دەستەڵاتدارانی تورکیا پێملی ئەوە نەبوون کە ئەو تاقمەی لەشکریانی زایۆنی ناسراو به یەکەی پاسەوانی ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی «شێلداگ» یاوەری هێزی فریاگوزاری ئەم ڕژێمه له تورکیا بن و چەک و کەرەستە سەربازییەکانیان لێ سەندن.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، یەکەی پاسەوانی ئاسمانیی زایۆنی بە ناچاری هەر کە گەییشتنە تورکیا، چەکەکانیان خۆی ڕادەستی لایەنی تورکیا کرد.
دەسەڵاتدارانی تورکیا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئەم سەربازانە ناتوانن لە نێو تیمەکانی فریاگوزاریی سەرانسەری جیهان کە لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی ئەم وڵاتە کار دەکەن،چەکیان پێ بێت.