ئادار 12, 2023 16:38 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی دەرهێنانی تەرمەکانی ژێر داروپەردووی بوومەلەرزەکەی تورکیا

وەزیری شارسازیی تورکیا لەکاتێکدا لە نوێترین ئاماردا ڕێژەی گیان له دەست داوانی بوومەلەرزە کارەساتبارەکەی ئەو وڵاتەی بە چل و حەوت هەزارو نۆسەدو سی و دوو کەس ڕاگەیاند، کە لەدوای مانگێک هەروا تەرمی قوربانیەکان لە ژێر دارو پەردوو دەردەهێندرێن.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵدەریی ئین تی ڤیی تورکیا «مراد کوروم»ی وەزیری شارسازی و ژینگە و گۆڕانکاریی کەش و هەوای تورکیا ڕێژەی بریندارەکانی بوومەلەرزەکەی فڤریەی لە یازدە پارێزگەی باشووری ئەم وڵاتە بە ١١٥ هەزار کەس ڕاگەیاند.

«کورۆم» ڕاشیگەیاند کە لێکۆڵینەوە لەسەر بەراوردی زیانی ئەو بوومەلەرزە لە پێنج پارێزگەی «غازی ئەنتپ» و «قارەمان ماراش» و «ئادی یامان کیلیس» و «عوسمانیە» کۆتایی هاتووەو لێکدانەوەی زیان لە شەش پارێزگەی دیکەش بەم زوانە کۆتایی دێ.

بوومەلەرزەکەی شەشی فڤریەی ئەمساڵ لە تورکیاو سووریا جگە لە زیانی گیانی، زیانێکی دارایی قورسیشی لە پەیکەری ئابووریی ئەو دوو وڵاتە وەشاندووە.

سەرپەیڤ