نیسان 24, 2025 13:12 Asia/Tehran
  • بوومەلەرزەیەک بە تەوژمی ٦.٢ڕیختەر ئەستەمبولی تورکیای هەژاند

ژێدەرە هەواڵیەکانی تورکیا لە ڕوودانی بوومەلەرزەیەک لە دەریای مەڕمەڕە کەلەشاری ئەستەمبوڵ یش هەست پێکراوە ، هەواڵیان دا.

ئەم بوومە لەرزەیە کە ناوەندی شاری ئەستەمبول بوو ، سەرباری تورکیا لە وڵاتانی بولگاریا ، یونان ، مولداوی ، ڕووسیا ، ڕومانی، سیربستان ، ئوکراین ومەقدونیەی باکووریش هەست پێکراوە.

ڕێکخراوی بەڕێوەبەرایەتی نائاسایی تورکیا ئافاد ڕایگەیاندووە بوومەلەرزەیەک بە تەوژمی شەش ودوو ڕیختەر ولەقوڵایی دە کیلومێتری زەوی م ئەستەمبوڵی هەژاندووە. لە حاڵێکدا کە تورکیا تودەی گەورەیی ئەم بوومەلەرزەیەی چوارڕیختەر ڕاگەیاندووە. هەر بەم ئەم ڕاپۆرتە، لە شەشی فڤۆریەی ٢٠٢٣ یش بوومە لەرزەیەکی قورس وکارەساتبار بەگەورەیی حەوت وهەشت ڕیشتر ناوەند وباشووری تورکیا وباکوور وڕۆژئاوی سووریای بۆ ماوەی ٧٥ چرکە لەراندەوە وزیانی بەربلاوی لێکەوتەوە/. لەم بوومەلەرزەیەدا  بەگشتیی لە دوو وڵات زیاتر لە ٥٩ هەزار کەس کوژران وزیاتر لە ١٢١ هەزار کەسیش برینداربوون.

 

 

 

 

سەرپەیڤ