زیاتربوونی پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێم لەوکاتەوەی پەکەکە هەڵوەشانەوەی خۆی ڕاگەیاندووە
حوزهیران 05, 2025 18:02 Asia/Tehran
بەپێچەوانەی چاوەڕوانییەکانەوە، لەدوای بڕیاری هەڵوەشاندنەوە و ئاگربەستی تاکلایەنەی پەکەکەوە، هێرشەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق زیادیان کردووە.
لە مانگی ئایاردا، ژمارەی هێرشەکانی سوپای تورکیا، بەراورد بە مانگی نیسان، بە ڕێژەی (١٤٣٪) زیادی کردووە و تەنانەت ژمارەی هێرشەکان لەم مانگەدا، زیاترە لە ژمارەی هێرشەکان پێش ڕاگەیاندنی ئاگربەسی تاکلایەنەی پەکەکە.
لە مانگی ئایاردا، (٥١٠) هێرش و بۆردوومانی سوپای تورکیا بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق تۆمارکراون کە هەموویان لە پارێزگای دهۆک بوون. لە سەرەتای ئەمساڵەوە، سوپای تورکیا (١،٠١٤) بۆردومان و پەلاماری بۆسەر هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجامداوە.