بانگەشەی کاربەدەستانی تورکیا سەبارەت بە قەدەغەی بازرگانی دەریایی ئەو وڵاتە و ڕژێمی زایۆنیی
ئاب 22, 2025 22:37 Asia/Tehran
بەرپرسانی تورکیا بانگەشە دەکەن قەدەغەی بازرگانی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی کراوە بۆ ئەو کەشتیانەی وا لە بەندەرەکانی تورکیا دەچنە دەرەوە
لە حاڵێکدا کە لە 23 مانگی ڕابردوودا تورکیا یەکێک لە دابینکەرانی سەرەکی پێداویستییەکانی ڕژێمی زایونی لە کاتی جینوساید لە کەرتی غەزە بووە حکومەتی تورکیا ئەمڕو قەدەغەی بازەرگانی دەریایی لە گەڵ ڕژێمی زایونی ڕاگەیاند و بانگەشەی کرد هیچ هاوکارییەکی بازەرگانی و باری بەندەرەکانی ئەو وڵاتە لە گەڵ ڕژێمی زایونیستی ئیدی قەبووڵ ناکات . ئەو سیاسەتە لە حاڵێکدا لە لایەن حکومەتی تورکیاوە ڕاگەیەندراوە کە حکومەتی ئەردوغان بە وتەی زورێک لە کارناسان پەیوەندی بازەرگانی و ئابووری بەربڵاوی لە گەڵ ڕژێمی زایونی هەیە سەرەڕای ئەوەی کە بە ڕواڵەت کوشتاری فەلەستینیەکان لە لایەن ڕژێمی زایونیەوە شەرمەزار دەکات .