تورکیا ئامادەکاری دەکات بۆ گەڕانەوەی ئەندامان وهاووڵاتیانی مەدەنی پەکەکە لە عێراق
تشرینی دووهم 07, 2025 12:33 Asia/Tehran
تورکیا خەریکی داڕشتنی بەرنووسی یاسایەکە کە بۆگەڕانەوەی هەزاران ئەندامی پەکەکە و بەشێک لە خەڵکی سڤیل لە حەشارگەکانیان لە باکوری عێراق بۆ ئەو وڵاتە .
ئەو یاسا پێشنیار کراوە بۆ ئەوکەسانە جورێک پارێزراویەتی یاسایی لەبەرچاو دەگرێت . بەڵام لێبوردنی گشتیی ئەو تاوانانەی کە چەکدارانی پێشوو ئەنجامیان داوە ناگرێتەوە . بەرپرسانی تورکیا تا ئێستا تەنیا بە شێوەیەکی گشتی باسیان لە پێویستی “ئاشتەوایی” کردووە. ڕەشنوسی یاساکە کە کارئاسانی بۆ گەڕانەوەی ئەو کەسانە دەکات، لەوانەیە تا کۆتایی ئەم مانگە پێشکەشی پەرلەمان بکرێت بۆ تاوتوێکردنی.