زۆربەی ژنانی دیاربەکر هەرگیز نەچوونەتە قوتابخانە و نەخوێندەوارن
شوبات 15, 2026 18:02 Asia/Tehran
سەندیکای شارەوانییەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئانادۆڵ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، زۆربەی ژنانی دیاربەکر هەرگیز نەچوونەتە قوتابخانە و نەخوێندەوارن.
سەندیکای شارەوانییەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئانادۆڵ، بە ئەنجامدانی توێژینەوەیەک لە سێ ناوچەی شاری دیاربەکر، ڕایگەیاند، زۆربەی ژنانی ئەم دەڤەرە نەخوێندەوارن و گیرۆدەی کێشەگەلێکی وەک بێکاری، نەبوونی داهاتی سەربەخۆ، قەرزداری و سەختی دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانن؛ زۆربەشیان لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی دیاربەکر ڕایانگەیاندووە، توانای دابین کردنی تەواوی پێداویستییە سەرەتاییەکانی خۆیان نییە، بەزەحمەت پارەی پسوولەکانی ئاو و کارەبایان بۆ دابین دەکرێت و دابین کردنی تێچووی خوێندنی منداڵەکانیان گەلێک ئەستەمە بۆیان.