تورکیا
-
لە دیاربەکر دایک و کوڕێک دوای ١٠١ کاتژمێر مانەوە لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکدا رزگار کران
شوبات 10, 2023 12:53لە پارێزگای دیاربەکری تورکیا دایک و کوڕێک دوای ١٠١ کاتژمێر مانەوە لەژێر خڕبەو داروپەردووی باڵەخانەیەکدا بە ھۆی تیمەکانی فریاکەوتنەوە رزگار کران.
-
ھەڵکشانی ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا بۆ زیاتر لە ١٨ هەزار کەس
شوبات 10, 2023 16:04ناوەندی بەرپەرچدانەوەی کارەساتەکانی تورکیا "ئافاد" شەوی پێنجشەممە لە سەر ھەینی ڕایگەیاند، ژمارەی گیان لە دەست داوانی بوومەلەرزە ٧.٨ ڕیختەرییەکە بۆ زیاتر لە ١٨ هەزار کەس ھەڵکشاوە.
-
ڕاگیرانی ئۆپراسیۆنەکانی پەکەکە دژی تورکیا بە بۆنەی بوومەلەرزەکانەوە
شوبات 10, 2023 14:03پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا «پەکەکە» دوای بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەی تورکیا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانی دژی ئەنقەرە ڕادەگرێت.
-
ئەردوغان: بەداخەوە تا ئێستا ١٦ هەزار و ١٧٠هاووڵاتیمان گیانیان لەدەست داوە
شوبات 09, 2023 22:51«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا لە نێو ئاپۆڕەی بەرپرسان و جەماوەری ناوچەی «عەنتاب» ئاماژەی بۆ دوایین ڕێژەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا کردو وتی: بەداخەوە ھەتا ئێستا پتر لە ١٦ هەزار هاووڵاتیمان گیانیان لەدەست داوە.
-
سەرهەڵدان و بشێوی لە گرتوخانەی «هاتای»ی تورکیا، لانیکەم دوازدە کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە
شوبات 09, 2023 20:54لەئاکامی سەرهەڵدان و بشێوی لە گرتوخانەی «هاتای»ی تورکیا لانیکەم دوازدە کەس کوژران و بریندار بوون.
-
رەخنەی دەمیرتاش لە دەسەڵات
شوبات 09, 2023 13:35سەلاحەدین دەمیرتاش سەبارەت بە لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە ، رەخنەی لە دەسەڵاتی تورکیا گرت.
-
ئەردۆغان: ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزەکەی تورکیا نۆ هەزار کەسی تێپەڕاند
شوبات 08, 2023 23:26سەرۆک کۆماری تورکیا ھەڵکشانی ژمارەی بوومەلەرزەکانی بۆ زیاتر لە ٩ هەزار کەس ڕاگەیاند.
-
جێگری پارتی «سەعادەت»ی تورکیا جەختی لە ڕۆڵی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران کردەوە وەک ئاڵا هەڵگری ڕاچەنینی ئیسلامی
شوبات 07, 2023 21:28جێگری سەرۆکی پارتی «سەعادەت»ی تورکیا شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانی بە یەکێک لە گرنگترین ڕووداوەکانی سەدەی بیستەم ناوبرد و وتی: شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئاڵا ھەڵگری ڕاچەنینی ئیسلامییە لە جیهاندا.
-
دەمیرتاش: با لە مرۆڤایەتی دا یەک بگرین
شوبات 07, 2023 20:56«سەلاحەدین دەمیرتاش» هاوسەرۆکی پێشوتری (هەدەپە) لە پەیامێکدا رایگەیاند، دەسەڵات ئەرکی خۆی بۆ هاوکاری کردنی لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی تورکیا جێبەجێ ناکات، بۆیە داوا لە هەمو لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن، رێکخراوەکان، شارەوانییەکان و هاوڵاتیان دەکات جیاوازییەکان وەلابنێن و کار بۆ رزگارکردنی خەڵک بکەن.
-
ئهردوغان ١٠ ناوچهی باشوری تورکیای وهک ناوچهی کارهساتبار ڕاگهیاند
شوبات 07, 2023 20:36«ڕهجهب تهیب ئهردۆغان» سهرۆک کۆماری تورکیا وێڕای دیاری کردنی دە ناوچەی وڵاتەکەی وەک ناوچەی کارەساتبار، ڕایگهیاند: وڵاتهکهی ڕوبهڕوی یهکێک له خراپترین و گهورهترین کارهساتهکانی جیهان بووهتهوه، بۆیه بۆ ماوهی سێ مانگیش باری نائاسایی بهردهوام دهبێت.