May 06, 2023 18:19 Asia/Tehran
  • بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٦ پلە لە تورکیا ڕووی دا

بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٦ پلە بە پێوەری ڕێختەر شاری «گۆکسۆن»ی سەر بە پارێزگای «قەهرامانماراش» لە تورکیای هەژاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئەنادۆڵ، ناوەندی بەرپەرچدانەوەی کارەساتەکانی تورکیا "ئافاد" ئەمڕۆ بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوەو ڕوودانی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٦ پلە لە شاری «گۆکسون»ی سەر بە پارێزگای «قەهرەمانماراش»ی ڕاگەیاند.

بومەلەرزەکە دوێنێ کاتژمێر ١٧:٤٥ بەکاتی ناوخۆ و بە قوڵایی ٧.٥٥ کیلۆمەتر ڕوویداوە.

جێگای وەبیرھێنانەوەیە کە ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ٦ی فڤریە لە تورکیا ٥٠ هەزار کەسی تێپەڕاند.

سەرپەیڤ