کانونی دوھەم 23, 2017 14:07 Asia/Tehran
  • بیبەری تیژی سوور
    بیبەری تیژی سوور

لێکۆڵەرانی زانکۆی پزیشکی لارنر لە زانستگای ورمۆنتی ئەمریکا تێگەیشتن خواردنی بیبەری سوور ئەبێتە هۆی کەم بوونەوەی لە سەدا ١٣ ی مەرگی گشتی و بە تایبەتی مەرگ لە نەخۆشینەکانی دڵ یا جەڵتەی مێشک.

بیبەری تیژی سوور

 

سەدان ساڵە ئەو بیرە هەبووە کە بیبەر و هاوشێوەکانی، لە دەرمانی نەخۆشیەکاندا بە قازانجن، بەڵام تەنیا خوێندنەوەیەک لە ساڵی ٢٠١٥ لە چین بڵاو کرایەوە کە پێوەندی نێوان خواردنی بیبەری سوور لە گەڵ مەرگی لێک داوەتەوە. ئەو خوێندنەوە، دەسکەوتە پێشووەکانی سەلماندووە.

 

بیبەری تیژی سوور

 

بە کەڵک وەرگرتن لە زانیاریە کۆ کراوەکانی تەندروستی نەتەوەیی و لێکدانەوەی خواردن، زیاتر لە ١٦ هەزار ئەمریکی کە بۆ ٢٣ ساڵ لە ژێر چاوەدێریدا بوون، خوێندکاری پزیشکی موستەفا چووپان و مامۆستا بنیامین لیتنبرگ، تایبەتمەندی بەشدار بووانیان بۆ بەکارهێنانی بیبەری سووری تیژ لێک دایەوە.

 

بیبەری تیژی سوور

 

ئەوان داتاکانیان لێک دایەوە و ڕێژەی مەرگیان و پاشان هۆکاری مەرگیان لیک دایەوە.

ئەوان تێگەیشتن کە بیبەری سووری تیژ بۆ تەندروستی باشە و ئەو ڕاستیە هەیە کە کپسایسین ( بەشی سەرەکی بیبەری تیژ) لە میکانیزمی خانەیی و ملوکولی دەوری هەیە کە بەر بە قەڵەوی دەگرێت و هاتوچۆی خوێنی کرونر ڕێک دەکات. هەروەها خاوەن تایبەتمەندی دژە میکرۆبە کە بە شێوەی ناڕاستەوخۆ بە چاک کردنی باکتری ڕێخۆڵە، میواندار دەخاتە ژێر کاریگەری.

 

بیبەری تیژی سوور

 

 

سەرپەیڤ