کاکێشانی ڕێگای شیری ئەستێرە دەدزێت
ئاژانسی گەردوونیی ئەورووپا نەخشەیەکی لە کاکێشانی ڕێگای شیری خستەڕوو کە تێدا دەتوانین شوێنی جێگیربوونی زیاتر لە یەک میلیارد هەسارە ببینین.
ئەم نەخشە بە تەلیسکۆپی Gaia وەرگیراوە و وێڕای دەرکەوتنی شوێن و جێگای هەسارەکان بە وردبوونەوە لەسەر نەخشەکە چۆناوچۆنی دروست بوونی کاکێشانی ڕێگای شیری و هەسارەکان ئاشکرا دەبێت.
هێزی ڕاکێشەری ڕێگای شیری ئەستێرەی کاکێشانەکانی تر دەکێشێت بۆ لای خۆی و بە وتەیەکی تر دەیاندزێت.
بە پێی لێکۆڵینەوەکانی ناوەندی هاروارد سمیتسونیان ١١ ئەستێرەی دوورە دەستی کاکێشانی ڕێگای شیری نێزیک بە ٣٠٠ هەزار ساڵی تیشکی لە گەڵ گۆی زەوی مەودایان هەیە.
بە وتەیەکی تر پێنج ئەستێرە لە کاکێشانێکی بچووک دزراوە کە بە دەوری کاکێشانی ڕێگای شیری دەسووڕێنەوە.
ئەو کاکێشانە بچووکە کە ناوی ساجیتاریووسە یەکێک لە ١٢ کاکێشانێکە کە بە دەوری ڕێگای شیری دا دەسووڕێنەوە. لە هەر جار سووڕانەوەدا، هێزی کێشەری ڕێگای شیری کاکێشانە بچووکەکان دەکێشێت بۆ لای خۆی و لێکیان دەکاتەوە.
نهێنییەکی نوێ لە کاکێشانی ڕێگای شیری ئاشکرا بوو ..
ئەستێرەناسان تێگەیشتوون کە کاکێشانی ڕێگای شیری لە ڕاستیدا بەشێک لە کاکێشانێکی زەبەلاح بە ناوی لانیکئایە.
ئەستێرەناسان لە هاوایی بە کەرەسەی تلیسکۆپی بنەڕەتی نەتەوەیی زانستەکانی گرین بانک ئەو دۆزینەوەیەیان ئەنجام داوە. ئەو دۆزینەوە سنووری کاکێشانەکانی دراوسێمان لە گەڵ ئێمە دەردەخات و پێوەندیەکی نەناسراو لە نێوان هێشووە جیاوازەکانی کاکێشان دروست دەکات.