کۆنترۆڵی په‌ستانی خوێن به دانانی ئامێرک له مه‌چه‌ک
-
کۆنترۆڵی په‌ستانی خوێن به دانانی ئامێرک له مه‌چه‌ک
زانایان ئامێرێکیان دروست کردووه که له مه‌چه‌کی ده‌ست داده‌نرێت و ده‌توانێت په‌ستانی خوێن کۆنترۆڵ بکات.
ناوی ئه‌م ئامێره بچووکه eCoin ه. ئه‌م ئامێره دوای سڕ کردنی کاتی ده‌ستی نه‌خۆشه‌که له ماوه‌ی ۲۰ ده‌قیقه‌دا له سه‌ر مه‌چه‌ک ده‌ست داده‌نرێت.
eCoin فڕکانسی کاره‌بایی له خۆیی بڵاو ده‌کاته‌وه که ده‌ماره‌کانی ده‌ست ده‌خاته جوڵه. دواجار چه‌ند سیگناڵێک بۆ کۆنترۆڵی په‌ستانی خوێن بۆ مێشک ده‌نێرێت.
له ئێستادا ئه‌م ئامێره له سه‌ر ۴۸ که‌س تاقی کراوه‌ته‌وه، ئه‌م تاقی کردنه‌وه نیشانی داوه که ئامێری eCoin به به‌راوردی ئامێره پزشکییه‌کانی دیکه زۆر وردتره.
ئێسته‌ش بڕیار وایه که تاقی کردنه‌وه‌ی زیاتر له سه‌ر ۳۶۰ نه‌خۆش له ئه‌مریکا بۆ ئه‌م ئامێره بکرێت، له ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی تاقی کردنه‌وه‌که، ئامێره‌که به گشتی دروست ده‌کرێت و ڕه‌وانه‌ی بازاڕ ده‌بێت.
شایانی باسه که له کۆی دانیشتوانی سه‌ر گۆی زه‌وی، له هه‌ر ۴ که‌س یه‌ک که‌س زه‌ختی خوێنی هه‌یه و گه‌ر کۆنترۆڵ نه‌کرێت ده‌توانێت ببێته هۆی جه‌ڵته‌ی مێشک و دڵ له مرۆڤه‌کاندا.