شوبات 06, 2017 12:51 Asia/Tehran
  • مەترسیی مەرگی پێش وەخت بە کڵۆر بوونی ددان
    مەترسیی مەرگی پێش وەخت بە کڵۆر بوونی ددان

لێکۆڵەران لە سەر ئەو باوەڕەن کڵۆر بوونی دان بە نیشانەی مەترسی جیدی لە سەر لەش دێتە ئەژمار.

لێکۆڵەران لە سەر ئەو باوەڕەن کڵۆر بوونی دان بە نیشانەی مەترسی جیدی لە سەر لەش دێتە ئەژمار.

تەندروستی دەم و ددان

 

کەسانێک کە تا تەمەنی ٦٥ ساڵەیی پێنج ددانی خۆیان لە دەست بدەن لەگەڵ مەرگی پێش وەختدا ڕووبەڕوون. لە بەرانبەردا کەسانێک کە تا تەمەنی ٧٥ ساڵەیی ددانی سروشتی خۆیانیان هەبێت ئەگەری زۆری هەیە تا ١٠٠ ساڵ تەمەن بکەن.

بە پێی لێکۆڵینەوەیەک کە بەم زووانە لە لایەن " ناوەندی تەندروستی دەم و ددان" oral health foundation)) لە بریتانیا ئەنجام دراوە نیسشنەکانی گوشاری فیزیکی و دۆخی نالەباری تەندروستی تاک سەرەتا لە دداندا دەر دەکەوێت.

تەندروستی دەم و ددان

 

 دەسکەوتی ئەو لێکۆڵینەوە نیشان لە پێوەندیی ڕاستەوخۆی نێوان لە دەست دانی ددان و کێشە لە تەندروستی وەکوو نەخۆشیەکانی دڵ، شەکرە و پووکی ئێسقانە.

بە وتەی دۆکتۆر نیل کارتەر لە ناوەندی تەندروستی دەم و ددان، یەکێک لە هۆکارەکانی ئەو پێوەندیە ئەوەیە کە باکتریاکانی نێو ددان دەتوانن بچنە ناو خوێنەوە، خۆیان بگەییننە دەماری کرونێر و لە کۆتاییدا جۆرێک کێشەی جیدی دروست بکەن.

تەندروستی دەم و ددان

 

هەر لەم پێوەندیەدا ناوەندی تەندروستی دەم و ددان هۆشداریی دەداتە کەسەکان کە ددانی خۆیان بپارێزن و لە خواردنی شەکری زۆر خۆیان بپارێزن.

سەرپەیڤ