کاردانەوەی یەکێتیی ئوروپا بەرامبەر کاولکرانی ماڵی فەلەستینیەکان
یەکێتیی ئوروپا ، کاولکرانی ماڵی فەلەستینیەکان لە ئەلخەلیلی شەرمەزار کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیسنا ، یەکێتیی ئوروپا ڕۆژی سێشەمە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لە کردەوەی ئەم دواییەی ڕژیمی زایونی لە کاولکرانی ماڵەکانی ژێر کونتڕۆڵی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە ناوچەی کەرتی ڕۆژئاوایی ڕووباری ئەردەن بۆ وێنە لە شاری ئەلخەلیل ڕەخنەی گرت و ئیدانەی کرد . لەو بەیاننامەیەدا هاتووە پەرەی بەرچاو و جێگای پەژارەی کاولکردنی ماڵی فەلەستینەیەکان لە لایەن ڕژیمی ئیسرائیلەوە لە ساڵی 2016 درێژەی بووە.
یەکێتیی ئوروپا هەروەها خوازیاری ڕاگیرانی کاولکردنی ماڵی فەلەستینیەکان بۆ وێنە بینا سازکراوەکان بە لایەنگری یەکێتیی ئورپا لە سەرانسەری کەرتی ڕۆژئاوایی ڕووباری ئەردەن بوو . لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کاربەدەستانی ئیسرائیلی دەبێ کاولکردنی ماڵی فەلەستینیەکان بە ئامانجی داگیرکارانەی بە پێی یاسا مڕۆڤ دۆستانەکانی نێونەتەوەیی ڕابگرن . ژۆمارێکی زۆر لە س ەربازانی ڕژیمی زایونی هاوڕێ لە گەڵ بولدزرەکانی ئەرتەشی ناوچەی جورە ئەلخەلیلی گەمارۆ داوە و دەستیان داوەتە کاولکردنی ماڵی فەلەستینیەکان و چاکانی ئاو .
ڕژیمی زایونی بە بیانووی نەبوونی مۆڵەتنامەی سازکردن ؛ ماڵی فەلەستینیەکانیان کاول دەکات . مەبەست لە تاوانەکانی ڕژیمی زایونی کۆچاندنی فەلەستینیەکان لە نیشتمانی واقعی خۆیان و جێنیشن کردنی شارۆچکە نشینان لە باتی ئەوانە .
-