فه‌ره‌نساو لیبیا له‌باره‌ی کۆچی نایاسایی رێکده‌که‌ون
فه‌ره‌نساو لیبیا له‌باره‌ی هاوکاریکردنی یه‌کتری له‌باره‌ی کۆچی نایاسایی رێکده‌که‌ون.
ئه‌مڕۆ 18-6-2018، ئاژانسه‌کانی فه‌ره‌نسا بڵاویانکردوه‌ته‌وه، ئیمانوئیل ماکرۆن سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا و فایز سه‌راج سه‌رۆکی حکومه‌تی لیبیا له په‌یوه‌ندییه‌کا ته‌له‌فۆنیدا مه‌سه‌له‌ی کێشه‌ی کۆچی نائاساییان تاوتوێکردوه‌و له‌سه‌ر هاوکاریکردنی یه‌کتری له چاودێریکردنی سنووره‌کان و رێگریکردن له کۆچی نایاسایی بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا له‌رێگه‌ی ده‌یای ناوه‌ڕاسته‌وه رێکه‌وتوون.
راشیانگه‌یاندوه، هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر ئه‌وه رێکه‌وتوون بۆ چاودێرکردن و رێگریکردن له کۆچی نایاسایی و ده‌ستگیرکردنی قاچاغچی و بانده‌کانی بازرگانیکردن به مرۆڤه‌وه هاوکاری یه‌کتر بکه‌ن.
جێگای باسه کێشه‌ی کۆچی نایاسایی یه‌کێکه له کێشه گه‌وره‌کانی وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپاو زۆربه‌ی کات بۆته هۆی دروستبوونی ناکۆکی له‌نێوان وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا، زۆرترین رێژه‌ی کۆچه‌ر که به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی رووله وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌که‌ن له وڵاتانی ناوه‌ڕست و باکوری ئه‌فریقاو وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته که به‌هۆی خراپی ره‌وشی ئابوری و ناچێگیری وڵاته‌کانیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ژیانێکی باشتر روو له وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌که‌ن.