گرووسی بەبێ ئیدانەکردنی دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنی ، لەبارەی پەلامارکردنە سەر دامەزراوە ناڤۆکیەکان وشداری دا
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە بارەی شوێنهاتەکانی پەلامار بۆ سەر دامەزراوە ناڤۆکیەکان وشداری دا،بەڵام بەبێ ئیدانەکردنی دەستدرێژی ئیسرائیل وتی: بەپیی مەبەست وئامانجەکانی ئاژانس وبڕیارنامەکانی ، لەهەموو لایەنەکان داوا ئەکەم زۆرترین دان بەخۆداگرتن بۆ پێشگیری کردن لە تەشەنا سەندنی زۆرتر ئەنجام بدەن.
ڕافائیل گرووسی لە وتاردانیکدا بە ئاماژەدان بە بەردەوامکرانی تێکەڵچوونە سەربازیەکان دوای پەلاماری ڕۆژی هەینی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دامەزراوە ناڤۆکیەکانی ئێران وتی: بەپیی زانیاریەکانی بەردەم ، هیچ زیانێکی زۆرلە ماڵپەڕی نەتەنز دوای پەلاماری هەینی کە بەشی بنەوەی کارگەکە پایلوتی پیتاندنی سوتەمەنی ڕۆخاند، ڕاپۆرت نەکراوە. بە قسەی ناوبراو هیچ نیشانەیەک لە پەلاماری فیزیکی بۆ سەر هۆڵی ژێرخانەیی کە بەشێک لە دامەزراوەکانی پیتاندنی سوتەمەتی تیدایە نەبینراوە بەڵام ئەگەریی زیان لە سانترێفیوژەکان بەهۆی بڕانی کارەبا لە ئارادایە . گرووسی بە ئاماژەدان بە هاوکاری وئاڵووێر کردنی زانیاری لە نێوان ئێران وئاژانس وتی: لەم دۆخە شڵەژاوەدا ، گرینگە کە ئاژانس زانیاری تەکنیکی ڕێکووپێک ولەکاتی خۆی دا لەبارەی ئەم دامەزراوە وماڵپەڕانە وەرگرن، بە بی ئەم زانیاریانە ، ناکرێ کارتێکەری شیمانەیی لەسەر حەشێمەت وژێنگە بە دروستی لێک بدریتەوە ویارمەتی پێویست بەدەستەوە بدرێت. وتیشی : ئاژانس هەروا لە ئێران دایە . پشکنینە پادمانیەکان لە ئێران هەرلەکاتی دابینکردنی دۆخی ئیمن وئارام، هەربەوجۆرە کە بەپیی وادەوبەڵێنەکانی ئێران درێژەی پادمانەکانی ئێران ئیلزامی وپێویستە، بەردەوامدەکرێن