بەیاننامەی هاوبەشی 11 وڵات بۆ ئیدانە کردنی دەسدرێژکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێران
11 وڵاتی ئەندامی ئەنجومەنی حوکمدەرانی ئاژانس لە بەیاننامەیکی هاوبەشدا پەلامارەکانی ڕژێمی زایونییان دژی دامەزراوەکانی ئەتومی ئێران ئیدانە کرد
لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی حوکمدەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، کە ئەمڕۆ بە دوای نامەیەکی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانس و لەسەر داوای فەرمیی ڕووسیا - وەک ئەندامی ئەنجومەنی حوکمدەران ئەمڕو پێکهات - بەیاننامەیەکی هاوبەش بو ئیدانە کدنی دەسدرێژکارییەکی ڕژێمی زاونی بۆ سەر دامەزراوە ناڤوکییەکانی ئێران و پشتیوانی لە هەڵوێستەکانی وڵاتەکەمان پێشکەش کرا . یازدە وڵاتی ئەندام لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لەم بەیاننامە هاوبەشەدا ڕایانگەیاندووە، دەستدرێژی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ئێران شەرمەزار دەکەین، لەوانەش هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان لەژێر پادمانەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، کە پێشێلکارییەکی گەورەی یاسا نێودەوڵەتییەکان وجاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە . وڵاتانی ئەندامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە بەیاننامەکەیاندا، ڕایانگەیاند، بڕوایان وایە کە ئەم پەلامارە سەربازییانە، جگە لەوەی هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکا متمانە بە پەیماننامەی نەهێشتنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی ئێن پی تی لاواز دەکات ، بێبایەخکردنی ئاشکرای سیستەمی پادمانەکانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی دێتە ئەژمار و پەرەپێدانی زیاتری وزەی ئەتۆمی بۆ مەبەستی ئاشتیخوازانە دەخەنە مەترسییەوە. ئێمە زۆر نیگەرانین لە دەرئەنجامە بەربڵاوەکانی هێرشێکی سەربازی لەم شێوەیە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان لە ژێر پادمان لە وڵاتێکی ئەندامدا.