پێویستیی وابەستە نەبوونی ئوروپا بە ئەمریکا
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی چەپ لە پەرلەمانی ئاڵمان، وابەستە نەبوونی ئوروپا بە ئەمریکای بە پرسێکی جیددی و پێویست زانی.
"سارا واگن کشت" سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی چەپ لە پەرلەمانی ئاڵمان، لە دیمانە لەگەڵ رۆژنامەی مۆرگن پۆست بەڕەخنەگرتن لە بێ ئاکام بوونی دانیشتنی"ژان کلۆد یونکر" سەرۆک کۆمیسیۆنی ئوروپاو دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێی داگرت لەسەر پێویستیی وابەستەنەبوونی یەکێتی ئوروپا بە واشنگتۆن.
بەقسەی سارا واگن کشت، کردەوەی "ژان کلۆد یونکر" سەرۆکی کۆمسیۆنی ئوروپا لەدیدار لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕەخنەو گازندەی زۆری لەسەرە.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی چەپ لە پەرلەمانی ئاڵمان، وتی: یونکر نابێ هیچ وڵات و یان کۆمپانیایەک بۆ کڕینی کاڵا لە ئەمریکا ناچار بکات.
سارا واگن کشت، پێی داگرت؛ یەکێتی ئوروپا لەجیاتی ئیمزای گرێبەستەکانی هاوکاری دەبێ بۆ خۆبژیویی، و بێ نیازبوون لە ئەمریکا هەوڵ بدات.
دانوستانەکانی ئەم دواییەی سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئوروپاو دۆناڵد ترەمپ لە واشنگتۆن، بەئامانجی کەمکرانی ناکۆکیی نێوان ئوروپاو ئەمریکا سەبارەت بە نرخە گومرکییەکان بەڕێوە چوو.