شوبات 27, 2019 21:29 Asia/Tehran
  • موگرینی، هیندستان و پاکستانی بانگهێشت بۆ هێوری و دان بەخۆداگرتن

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا دوو وڵاتی هیندستان و پاکستانی بانگهێشت بۆ دان بە خۆداگرتن و پێشگرتن بە هەرچەشنە هەوڵێک کە ببێتە هۆی توندتر بوونی کێشەکان.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، فێدێریکا موگرینی  بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا  دەست پێکرانی وتووێژی دیپلوماتیک و جێبەجێ کردنی هەوڵی خێرا لەلایەن هیندستان و پاکستانی بە گرینگ زانی و وشداری دا  درێژەی ناکۆکییەکان، دواهاتی جیدی و پڕمەترسی بۆ دوو وڵات و گشت ناوچەکە بە دواوە دەبێ . 

فێدریکاموگرینی  وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی تیرۆریزم  هیچکات پاسادانی بۆ نییە وتیشی : ناوبراو  چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە پێوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ  شاە مەحموود قورەیشی  وەزیری دەرەوەی پاکستان  سەبارەت بە پێویستی سەرنجدان بە پرسی تیروریزم  ولەوان  ئەنجام دانی هەوڵی ڕوون و ئاشکرا و ئامانجدار بۆ کۆتایی هەموو چەشنە چالاکییەکانی تیرۆریستی  پێداگری کرد  . 

موگرینی وتی ، یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ کاربەدەستانی هیندستان و پاکستان لە پێوەندی دەبێت و گۆڕانکارییەکان لە نیزیکەوە پێ و شوێن دەگرێت.

عومران خان  سەرۆک وەزیرانی پاکستان  لە وتاردانێک دا وێڕای پێداگری کردن لەسەر ئەمەی هێشتا بۆ ئاگربەس درەنگ نییە وتیشی ک ئیسلام ئاباد دوای کوژرانی  چل و چوار هێزی هیندستانی لە کەشمیری ژێر کۆنترۆڵی ئەم وڵاتە، پێشنیاری  بە دێهلی نوێ کرد کە لەم بوارە دا لێکۆڵینەوە بکرێت بەڵام هندستان بە هەوڵێکی لەناکاودا شەڕی هەڵبژارد.

میدیا هیندیەکان بەگێڕانەوە لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئیدیعایان کرد، لە هێرشی دوێنێ سێ شەممەی فرۆکە جەنگییەکانی سوپای هیند لەدژ پێگەی گرووپە ترۆریستییەکانی "جەیشولمحەممەد" و"لەشکری تەییبە" لەباکوری رۆژاوای پاکستان نزیک بە٣٠٠کەس کوژراون.

دوابەدوای ئەم پەلامارە  لە پەلامارێکی بەرامبەر دا ئەمرۆ چوارشەممە هێزی ئاسمانی سوپای  هند و پاکستان ، دوو فڕۆکەی جەنگی سوپای هندستان و فڕۆکەیەکی سوپای پاکستان کەوتە خوارێ.

 

سەرپەیڤ