دەسپێکی دەنگ وەرگرتنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لە هێند
دەنگ وەرگرتنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هێند لوک سابا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەمە بە لەبەرگرتنی ڕێ و شوێنی توندی ئاسایشی لە سەرانسەری ئەو وڵاتە دەسپێکرا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کاناڵی ڕادیو تەلەفیزوینی ئوردووی سەحەر قوناغی یەکەمی دەنگ وەرگرتنی هەڵبژرادنەکانی پەرلەمانی هێند لوک سابا کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەمع دەسپێکراوە تا دوانیوەڕو درێژەی هەیە . حەوت ڕۆژ بۆ هەڵبژرادنەکانی ناوچە جۆراوجۆرەکان لەو ڵاتە ملیاردێک و سێسەد و پەنجا مڵوێن کەس دیاریکراوە و بڕیارە دەنگەکان لە ڕۆژی 23 مانگی مای دووی جوزەردان بژمێردرێن . سەرۆک وەزیرانی هەنووکەیی هێند نارندرا مودی کە ڕێبەری پارتی هێند و نیشتمانخوازی باراتیا جاناتایە بە دوای بە دەس هێنانی پۆستی سەرۆک وەزیرایەتی بۆ خولی پێنج ساڵەی دواییە . لە ڕەوتی لێکدانەوەی پیشە نیشتمانخوازی دۆخی جوتیاران ئایین و چینە کۆمەڵایەتیەکان لەو پرسانەیە کە کاریگەری دادەنێ لە سەر هەڵبژرادنەکان . لەو هەڵبژاردنگەلە 900 ملوێن خاوەن مەرجی دەنگدان لە گەورەترین ڕووداوی دیموکراتیکی جیهانن . پارتە سیاسیەکانی هێند ئەمڕۆ لە قۆناغی یەکەم بۆ 91 کورسی پەرلەمان کێبەرکێی دەکەن .