دواهاتەکانی بایکۆتکردنی نەوتی ئێران لە هیند
لەئاکامی بڕیاری ئەمدواییەی ئەمریکا بۆ درێژ نەکردنەوەی بەخشینی کڕینی نەوت لە ئێران ڕەوتی ھەڵکشانی نرخی سووتەمەنی لە هێند لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو دەست پێ کراوەتەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێرانەوە لە رۆژنامەی بیزینس ئێستاندارد، ئەمرۆ (پێنجشەممە) نرخی بەنزین و گازوئیل لە زۆربەی ویلایەتەکانی هێنددا ھەڵکشاوەو لە ئێستادا هەر لیتر بەنزین بە ٧٣/٠٢ ڕووپیە (نزیکەی یەک دۆڵاڕ) دەفڕۆشرێت.
بەنزین دوینێ(چوارشەممە) لە زۆربەی شارەکانی هێند بە ٧٢/٩ ڕووپیە فڕۆشراوە.
نرخی گازوئیلیش زیاتر بووە، بە لەونێک کە نرخی هەرلیتر گازوئیل گەیشتۆتە ٦٦/٥٤ ڕووپیە.
لەم بوارە دا فاینەنشناڵ تایمزی هێندیش بە ئاماژە بە بڕیارەکەی ئەمدواییەی ئەمریکا بۆ درێژنەکردنەوەی بەخشین، نووسی، نیودلھی نابێ ملکەچی گوشارەکانی ئابووری دەوڵەتی ئەمریکا بێت. لێکۆڵەرانی ئابووری بڕوایان وایە بە بریاری ئەمدواییەی ئەمریکا دژی نەوتی ئێران و بەرزبوونەوەی نرخی جیهانی نەوت، هێند یەکەم وڵاتە کەلە ڕووی ئابوورییەوە بەرەو ڕووی قەیران دەبێتەوە. "مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە سەروبەندی یەکەم ساڵگەڕی کشانەوەی نایاسایی ڤاشنگتۆن لەبەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) ڕایگەیاند، ئەمریکا لە دووهەمی مانگی مای ٢٠١٩ەوە ئیدی بەخشینی کڕیارانی نەوتی ئێران درێژ ناکاتەوە و ئەم بڕیارە بەرەو ڕووی نەیارەتی کڕیارانی نەوتی ئێران لە وڵاتانی ئاسیایی لەوانە (چین، کۆریای باشووری،هێند،ژاپۆن و تورکیا)بۆتەوە.