دەنگوەرگرتنی ئەنجومەنی عەوامی بریتانیا لە بارەی برگزیتەوە
سەرۆک وەزیرانی بریتانیا ڕایگەیاند: ڕێککەوتن لە بارەی چۆنیەتیی کشانەوەی ئەم وڵاتە لە یەکێتیی ئەورووپا لە ئەنجوەمنی نوێنەراندا دەنگی بۆ وەر دەگیردرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی ئیرنا، «بوریس جانسۆن» سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لە یەکەم لێدوانی پەرلەمانیی خۆی دا لەپاش سەرکەوتن لە ھەڵبژاردنی سەرتاسەریی ئەم وڵاتە، وتی: پەرلەمان ڕۆژی ھەینیی داھاتوو بڕیارە کاری برگزیت یەکلا کاتەوەو پاشان بچێتە سەروەختی ئەوبەرایەتییەکانی جەماوەری بریتانیاوە.
جانسۆن پێشترو لەپاش وەرگرتنی ڕەزامەندیی یەکێتیی ئەورووپا لەمەڕ چۆنیەتیی ڕاپەڕاندنی برگزیت، نەیتوانی بوو داکۆکیی پەرلەمانی ئەم وڵاتە بەدەست بێنێ. «تێرێزا مای» سەرۆک وەزیرانی پێشووی بریتانیاش چوار جار ڕێککەوتنی برگزیتی لە پەرلەماندا خستبووە بەر دەنگ دان، کەچی ھەرجارێکیش لەگەڵ دژایەتیی نوێنەراندا بەرەوڕوو بووبووەوە.
جانسۆن بۆ دەرباز بوون لە چەقبەستوویی برگزیت، بەرپا کرانی ھەڵبژاردنی سەرتاسەری و پێشوەختەی لە ١٢ی دیسامبەری ٢٠١٩دا پێشنیار کرد بوو کە لە ئەنجام دا، پارتی پارێزکار توانی زۆرینەی ڕەھای کورسییەکانی پەرلەمان دەست بخات.
ئا بەمجۆرە چاوەڕوان دەکرێت کە ڕێککەوتننامەی برگزیت، ڕۆژی ھەینی بە زۆرینەی ڕەھاوە لە پەرلەماندا پەسەند بکرێتو بریتانیا لە کاتی دیاری کراودا لە یەکێتیی ئەورووپا بکشێتەوە.