نیسان 21, 2025 17:15 Asia/Tehran
  • پەلاماری یەمەن بۆ سەر مەبەست و ئامانجە زایۆنیەکان و پاپۆڕە ئەمریکیەکان

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە پەلامار بۆ سەر مەبەست وئامانجە ستراتژیک وگرینگەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و هەروەها پاپۆڕە فڕۆکە هەڵگرە ئەمریکاییەکان لە دەریای سوور ودەریای عەرەب هەواڵی دا.

سەرتیپ " یەحیا سەریع" وتی : لەکاردانەوە بە درێژەی دەستدرێژکاریەکانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر خەڵکی غەززە وهەروەها پەلامارەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن ، لە پەلامارە مەرگهێنەکان بۆ سەر سەنعا، یەکە خۆفڕانەکانی هێزی ئاسمانی یەمەن ،دوو ناوەندی ڕژێمی زایۆنی لەناوچەی عەسقەلانی داگیرکراو و ناوچەی ئوم ڕەشڕەش لە باشووری فەلەستینی داگیرکراوی دایە بەر ئامانج ودەسڕێژ. 

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەروەها وتی پاپۆڕی فڕۆکە هەڵگری " یوئیس ئیس ترومەن " وگەمیە هاوڕیکانی لە باکووری دەریای سووری بە دوو موشەکی کرۆز ودوو خۆفڕ داوەتە بەر دەسڕێژ. لە هەڵمەتی دوهەمی هێزەکانی یەمەن یش پاپۆڕی " یوئیس ئیس وینسون" هاوڕی یەکە جەنگیەکان  لەدەریای عەرەب بە سێ موشەکی کرۆز وچوارخۆفڕ درانە بەرپەمار. 

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن پیداگرت پەلاماری هێزەکانی ئەم وڵاتە بۆ سەر مەبەست وئامانجە کانی ڕژێمی زایۆنیستی وئەمریکایی بەسەرکەوتنەوە ئەنجام بوو وئەم پەلامارانە بەردەوام دەکرێن. 

سەرپەیڤ