ڕەخنەی پەمپێئۆ اە هەنگاوی ڕووسیاو چین لە ڤیتۆکردنی بڕیارنامەی هاوپەیوەند بە سووریا
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی شەممە لە توییتێڕ لە هەنگاوی ڕووسیاو چین سەبارەت بە ڤیتۆکردنی بڕیارنامەی هاوپەیوەند بە سووریا لە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕەخنەی گرت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، مایک پەمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ئەو هەنگاوەی ڕووسیاو چینی بە جێگای شەرمەزاری زانی.
ڕووسیاو چین ڕۆژی هەینی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرنووسی بڕیارنامەی هاوبەشی بەلژیک، ئاڵمانیاو کوێت لەژێر ناوی ڕەوانەکردنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانەی واوەسەرزەمینی بۆ سووریایان ڤیتۆ کرد.
ئەم بڕیارنامەیە بەنیازی ناردنی یارمەتیگەلی بەناو مرۆڤ دۆستانە لە دوو خاڵی سەرسنووریی تورکیاو خاڵێکی سەرسنووریی عێراقەوە بوو بۆ سووریا بە بێ چاودێری و مۆڵەتی دەوڵەتی سووریا.
ڕووسیاوچین بەرلە دەنگوەرگرتن لە ئەنجومەنی ئاسایشت دا ڕایانگەیاند کە ئەو بڕیارنامەیە کەڵکاژۆیی لە ڕەوشتی مرۆڤی لە سووریادایەو پێشێل کردنی سەروەریی دەستەڵاتی ئەو وڵاتە دێتە ئەژمار.
وڵاتانی عەرەبی گەلێک جار بە ناوی ناردنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەرەو سووریا چەک و چۆڵیان بۆ تیرۆریستانی سەقامگرتووی ئەم وڵاتە ناردووە.