کاردانەوەی برۆکسێڵ بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئاگربڕی نێوان مۆسکۆو ئانکارا لەبارەی ئیدلیبەوە
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا لە ڕێککەوتنی تورکیاو ڕووسیا لە بارەی ئیدلەبەوە لایەنگریی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سپۆتنیک، « جۆزێپ بۆرڵ» بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا، ئەمڕۆ ھەینی وێڕای پێشوازی کردن لە ڕێککەوتنی ئاگربڕی نێوان مۆسکۆو ئانکارا بۆ ڕاگرتنی تێکھەڵچوونەکان لە ناوچەی ئیدلیبی سووریا، ڕایگەیاند: ئەم یەکێتییە لە ئاوا ھەل و مەرجێکدا دەتوانێ یارمەتی دان و فریاکەوتنی خەڵکی سڤیل لەم تێکھەڵچوونانەدا دەست پێ بکات.
ناوبراو بەرلە بەرپاکرانی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە «زاگرب»ی پێتەختی کۆرۆڤاسی بە پەیامنێرانی وت: ئاگربڕ ھەنگاوێکی باشە، بەس دەبێ بزانین چلۆن بەردەوام دەکرێت، چونکو ئەم ئاگربڕە بەستێن خۆش کردنێکە بۆ پەرە پێ دانی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بۆ خەڵک لە ئیدلیب دا.
« ستیف بلۆک» وەزیری دەرەوەی ھۆڵەندیش لەم ئاراستەیەدا خوازیاری پێکھاتنی ناوچەی دژەفڕین بو بە مەبەستی پێشگرتن بە بوردومانی نەخۆشخانەکان
ئەم ھەڵوێستە لە کاتێکدا ڕادەگەیەندرێت کە ئەورووپییەکان بە بەشداری کردنیان لە ھاوپەیمانیی بەناو دژی داعش لەو ھۆکارانەی بشێوی لە سووریادا دێنە ئەژمار.
ڤلادیمیر پوتینی سەرۆک کۆماری ڕووسیباو ڕەحەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی پێنج شەممە لە مۆسکۆ لە بارەی دامەزرانی ئاگربڕ لە ناوچەی کەو ئاڵۆزیی ئیدلەبی سووریا ڕێککەوتن.