داوای نوێنەری کۆمکاری عەرەبی لە ئەمریکا بۆ روانگەی گشتداگرتر سەبارەت بە چۆنیەتی تەعامول لە گەڵ ئێران
کانونی دوھەم 25, 2021 23:31 Asia/Tehran
نوێنەری کۆمکاری عەرەبی لە رێکخراوی نەتەوەکان گوتی ، ئەمریکا دەبێ روانگەی گشتداگرتری لە بارەی چۆنیەتی تەعامول لە گەڵ ئێران ھەبێت .
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی دەنگوباسی ئەلحوڕە ، نوێنەری کۆمکاری عەرەبی لە رێکخراوی نەتەوەکان رایگەیاند حکومەتی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دەبێ بەروانگەی بەرفراوانتر لە بارەی چۆنیەتی تەعامول لە گەڵ ئێران ، لە بواری ھەندێ پرس لەوان رێککەوتنی ناڤۆکی ھەنگاو بنێ .
ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا دوای کشانەوەی نایاسایی لە رێککەوتنی ناڤۆکی لە ھەشتی ئایاری 2018 ، ھەرایەکی ھەمەلایەنەی لە دژی ئێران وەڕێخستووە .
بایکۆتەکانی ئەمریکا کە کاڵا بنەڕەتیەکان و تەنانەت دەوا و دەرمانیش دەگرێتەوە کێشەی زۆری بۆ خەڵکی ئێران بە تایبەت نەخۆشانی کۆرۆنایی بەدیھێناوە .