وتەکانی «ئێنریکە مۆرا» سەبارەت بە دانوستانە پسپۆڕییەکانی ھاوپەیوەند بە ھەڵگیرانی بایکۆتەکان لە دانیشتنی ڤییەنا
ڕێکخەری لێژنەی ھاوبەشی بەرجام لە یەکێتیی ئەورووپا، دانوستانە پسپۆڕییەکانی ھاوپەیوەند بە ھەڵگیرانی بایکۆتەکان لە دانیشتنی ڤییەنای بە ئاکامبەخش زانی.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئێنریکە مۆرا» ڕێکخەری لێژنەی ھاوبەشی بەرجام لە یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی ھەینی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک دوای کۆتایی ھاتنی دانیشتنەکەی ڤییەنا،دانوستانە پسپۆڕییەکانی ھاوپەیوەند بە ھەڵگیرانی بایکۆتەکان و ڕاپەڕێندرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێرانی بە سودمەندو ئاکامبەخش زانی.
«مۆرا» لە بەیاننامەکەی دا ڕاشیگەیاندووە: پێکھاتنی میکانیزمێک بۆ دەستەبەر کرانی گەڕانەوە بۆ بەرجام و ڕاپەڕاندنی کاریگەری لە دانیشتنەکەی لێژنەی ھاوبەشی ئەم ڕێککەوتنە ناڤۆکییە تاوتوێ کراوەو حەوتەی داھاتوو ھەمیسان لە ڤییەنا کۆبوونەوەیەکی بۆ دەکرێت.
لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: لە دانیشتنەکەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام ڕەھەندەکانی ھەگەری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ئەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە لێک دراوەتەوە.