ئۆلیانۆف؛ کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام ئەرێنی بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i403313-ئۆلیانۆف_کۆبوونەوەی_لێژنەی_ھاوبەشی_بەرجام_ئەرێنی_بوو
نوێنەری ھەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان وێڕای ڕاگەباندنی ھەواڵی کۆتایی ھاتنی کۆبوونە٩وەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام وتی: کۆبوونەوەکە کورت و ئەرێنی بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 09, 2021 15:41 Asia/Tehran
  • ئۆلیانۆف؛ کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام ئەرێنی بوو

نوێنەری ھەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان وێڕای ڕاگەباندنی ھەواڵی کۆتایی ھاتنی کۆبوونە٩وەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام وتی: کۆبوونەوەکە کورت و ئەرێنی بوو.

«میخاییل ئۆلیانۆف» نوێنەری ھەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی سەقامگرتووی ڤییەنا لە پەیامێکدا کە لە ھەژماری تووییتێرەکەی بڵاوی کردەوە، سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی پێنج شەممەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام نووسی: کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام کۆتایی ھات، کورت و ئەرێنی بوو، بەشداران شایەتی ھێندێک خاڵی ھاوبەشی گرینگ بوون لە ھەڵوێستەکانیاندا کە داگری پەیوەندی و پێویستیی یەکلا کردنەوەی سەرکەوتووانەو خێرای دانوستانەکانی ڤییەنا لە بارەی بووژاندنەوەی بەرجام بوو.

بەردەوامیی خولی دانوستانەکانی ڤییەنا بۆ ھەڵگرتنی بایکۆتە ناڕەواو یەک لایەنەکەی ئەمریکا دژی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە بەڕێوە برا.

«عەلی باقڕی» یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی و «ئێنریکە مۆرا» یاریدەری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپاو ڕێکخەری لێژنەی ھاوبەشی بەرجام سەرۆکایەتیی دانیشتنەکەیان بە ئەستۆ بوو.